ئەمڕۆ دووشەممە 15/5/2023 ئۆفیسی کەرکووکی ماددەی 140ی دەستووری فیدراڵیی عێراق ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، چەکی قەرەبوو بە بڕی دە ملیۆن دینار بۆ ئەو کەسانە دەرکراوە کە قەرەبوو دەیانگرێتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: داوا لە هاووڵاتییانی سەربەرز دەکەین، ئەوانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەیان چەکی قەرەبوویان بۆ دەرکراوە بە بڕی (10,000,000) دە ملیۆن دیناری عێراقی. سەردانی بەغدا بکەن بەم ناونیشانەی خوارەوە لە ڕۆژی یەکشەممە 21/5/2023 دەست دەکرێت بە خەرجکردنی قەرەبووکردنەوە تاکوو شەش مانگ:

ناونیشان: بەغدا، کەڕادە خارج، ساحە 62، بەرانبەر شیرینی ئەلخاصکی، جادەی کۆمەڵگەی (مشن)، یەکەم کۆڵان لای ڕاست، پێنجەم خانووی لای ڕاستەوە.