خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- (کوردستانی ماد ) کتێبێکی شیعریی (غالب حەساری) شاعیرە و 174 لاپەڕەیەو 81هۆنراوەی لەخۆگرتووە و ، بەهاوکاری ڕێزدار دکتۆر کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک گەرمیان، چاپکراوە، ئەم کتێبە ،لە کۆشیعرێکی جوانی شێوە کلاسیک و ستونی قافیەدار بە دیزانێکی جوان نەخشێنراو پێکهاتووە و بەرگی یەکەمی بە وێنەیەکی شاعیر خۆی و تابلۆیەکی مێژووی ماد و بەرگی دووەمیشی بە چوارینە شیعرێکی شاعیرو ئاڵای کوردستان ڕازاوەتەوە. لەوماوەیەدا کەوتە بەر دەست ودیدی خوێنەران و هەوادارانی شیعرو ئەدەب و کەلێنێکی تری لە کتێبخانەی کوردیمان پڕکردەوەو وکتێبخانەی کوردیمانی پتر دەوڵەمەندکرد غالب حەساری شاعیر ناوی تەواوی (غالب ڕەفیق محەمەد تەها) یەو لە ساڵی 1970 له گوندی حەساری سەر بە شاری کەرکووکی دڵی کوردستان لە دایکبووە، لە ساڵی 1986 وە شیعر دەنوسێت، ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە.