
لە ڕاپۆرتێکی هەواڵیدا هاتووە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بیر لەوە دەکاتەوە، خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری پورتوگالی، ڕاهێنەری ئێستای یانەی ڕۆمای ئیتاڵیا، وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی سانجێرمان، لە شوێنی کریستۆف گالتیێر دابنێت.
کەناڵی RMC Sport TV بڵاویکردەوە، ئەوانەی لە دەورووبەری مۆرینهۆ هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆیان ڕەتکردووەتەوە، بەڵام لویس کامپۆس، ڕاوێژکاری یانەکەی سانجێرمان، لەگەڵ خۆرخی مێندێز، بریکاری مۆرینهۆ گفتوگۆی کردووە.
کامپۆس پێی وایە مۆرینیۆ کە دوو جار وەک ڕاهێنەر نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەورووپای بەدەستهێناوە، کاندیدێکی تەواو و گونجاوە بۆ سەرکردایەتیکردنی پاریس سانجێرمان.
ئەگەری ئەوە دروست بوو کە گالتیێر بەردەوام نەبێت لە ڕاهێنانەکانی سانجێرمان دوای ئەوەی تیپەکە زوو لە چامپیۆنزلیگ و جامی فەرەنسا دەرچوو.
مۆرینهۆ گرێبەستێکی لەگەڵ ڕۆما هەیە کە تا ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت، ساڵی ڕابردوو مۆرینهۆ سەرکردایەتی ڕۆمای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی کۆنفرانسەکانی ئەورووپا، هەروەها سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەورووپا بەدەستبهێنێت.
ڕۆما خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕووبەڕووی یانەی بایر لیڤەرکوزن ببێتەوە و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەورووپا.