مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پشتگریی تەواوی خۆمان بۆ پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین، کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.

ده‌قی په‌یامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری پەیامەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکات

بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتگریی تەواوی خۆمان بۆ پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبرین کە دوێنێ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.

ئەم پەیام و دەستپێشخەرییەی جەنابی سەرۆک بارزانی وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمر بەرز دەنرخێنین و، هەموو ئامادەیی خۆشمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک ڕادەگەینین.

لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە ڕاست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبڕین.

مەکتەبی سیاسیی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

١٢ـی ٥ـی ٢٠٢٣