یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان دەکرێتەوە و هەریەکە لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی گەیشتوونەتە بارزان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکە.
رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ بە پێشوازی لە میوانەکان دەستپێدەکات، کە پێکهاتوون لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و بەرپرسان و نوێنەری وڵاتان، پاشان لە کاژێر 11:00 تاجە گوڵینە دادەنرێت، لەدوای دانانی تاجەگوڵینەش گەڕانێكی سەرکردەکان دەبێت لەنێو مۆنیومێنتی بارزانی دا.
بەشێکی میوانە بیانییەکان رۆژی چوارشەممە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەخوانێکی بۆ رێکخستن.