
مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن لە میوانانی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی،رای گەیاند، زۆر خۆشحاڵم كه هاوڕێ و هه‌ماهه‌نگی كوردستانن، گوتیشی كە بارزان لانیكه‌م 16 جار وێران بووه، دووباره بنیات نراوەتەوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان گوتیشی: “سبه‌ی ئیڤێنتێكمان ده‌بێت و به كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌ك، كه قسه ده‌كات و نیشانده‌ری مێژووی ئێمه‌یه، كه ئێوه هاوكارمان بوونه له بنیاتنانی.”
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: “ئێمه زۆر دڵخۆشین كه ئێوه‌مان هه‌یه، جێگای شانازییه كه ئیمڕۆ ده‌بینین كوردستان به‌ره‌و پێشده‌چێت.”
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بیندرێت.”
باسی له‌وه‌شكرد: “دڵخۆشم كه زۆربه‌ی میوان و هاوڕێكانمان له به‌شه جیاوازه‌كانی جیهان هاتوون و له‌گه‌ڵمانن، به‌یانی گه‌شتێكی خۆشمان ده‌بێت، ره‌نگه كه‌مێك دوور و درێژ بێت، كه دوو كاتژمێر به‌ره‌و بارزان ده‌چین، هیوادارم ئه‌م گه‌شته دڵخۆشكه‌ر بێت.”
روونیشیكرده‌وه، “بارزان لانیكه‌م 16 جار وێران بووه، دووباره بنیات نراوه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه سبه‌ی ده‌چین سه‌ردانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه ده‌كه‌ین، باس له مێژووی خه‌ڵكی ئێمه ده‌كات، كه له كوێ ده‌ستمان پێكرد و ئه‌مڕۆ له‌كوێین. زۆرێك له ئێوه هه‌ماهه‌نگكاربوونه بۆ بونیاتنانی ئه‌م كوردستانه، كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینن، سوپاس بۆ هه‌ماهه‌نگیتان، له‌هه‌مووی گرنگتر زۆر سوپاس بۆ به‌رده‌وامی هاوڕێیه‌تیتان.”