بریکاری وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، لەم یەک، دوو رۆژەدا 400 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان. پێشبینیش دەکات تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 بدات.

رۆژی سێشەممە، 09-05-2023 مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزیری دارایی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی  راگه‌یاندووه‌  “رێکارە کارگێرییەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکە تەواو بوون و لەم یەک دوو رۆژەدا پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان”. ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 18-04-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.