
خەبات: هەمزە سەرحان:- هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا رەسوڵ و عەتا قەرەداخی یەكەم دوێتیان بڵاوكردەوە، كە وتنەوەی یەكێك لە گۆرانییە بەناوبانگەكانی هونەرمەندی كۆچكردوو عەلی مەردانە، ئەو دوو هونەرمەندە یەكەم كاری هاوبەشییان بڵاوكردەوە، كە گۆرانی “ئای چەندەم خۆشەوێی”ی هونەرمەندی كۆچكردوو عەلی مەردانە و ئاوازی ئەو هونەرمەندە خۆیەتی ئەوان بە شێوازێكی جیاوازتر وتوویانەتەوە، كارە موزیكییەكانی ئەم بەرهەمە لەلایەن بڵند قەرەداغییەوە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە، لاوك لەتیف بە ژەنینی پیانۆ بەشدار بووە و میكسی بڵند قەرەداغییە، تارا رەسوڵ لەساڵی ١٩٧٥ لەدایكبووە، نزیكەی ٢٠ ساڵ دەبێت چووەتە دەرەوەی وڵات، یەكێكە لەهونەرمەندە دیارەكانی كوردستان و چەندین بەرهەمی هونەری و ئەلبوومی تۆماركراو و بڵاوكراوەی هەیە، لە ئێستاشدا ئەندامی پارتی سۆشیال دیموكراتی سویدە، عەتا قەرەداغی لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ئامادەیی پیشەیی تەواو كردووە، لە ساڵی ١٩٩٣ دەستی بە كاری هونەریی كردووە و یەكەم گۆرانی بە ناوی “ئازیز ئەمشەو” بووە، چەند ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبەت بەخۆی هەیە، ژیانی هاوسەریی پێكهێناوە و دوو كوڕ و كچێكی هەیە.