فازڵ میرانی*
دەرکردن یەکەم تاوان نەبوو، کە لە دژی فەیلیەکان ئەنجامبدرێ، تاوانەکە لەسەر بنەمای بڕیارێکی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش ئەنجام درا، کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە جێبەجێکرا و پێشتر هەڵمەتیان لەدژیدا کرابو، بەڵام بەم شێوەیە نەبو، کە لە روی نەتەوە و تایفەوە بەئامانج بگیرێن. هەروەها بەهۆی قەبارەی ئەو ئابوورییەی، کە لەلایەن فەیلیەکانەوە دەستیبەسەرداگیرابو بەتایبەتی دوای پڕکردنەوەی کەلێنی بازاڕ، کە لە ئەنجامی ئاوارەبوونی جولەکەکانی عێراق هاتبوەئارا.
بۆچوونێکی سیاسی هەیە، کە باوەڕی وایە، کە دەرکردن سەرەڕای هەموو دڕندەییەکەی، سەرەتا هەڵمەتەکە نەگەیشتبوە ئاوارەکردنیان لە ترسی کاردانەوەی ئێران لەو کاتەدا، بە پێچەوانە دوای شۆڕشەکەی ئێران بە هەزاران کەسیان ئاوارەکرد.
نەک هەر ئەو وێنە دڵتەزێنەی، کە ئەو ماڵ و شوێنانە نیشان دەدات، کە هێرشیان کراوەتە سەر و لێیان دوورخراونەتەوە و فڕێدراون بۆ سەر سنووری عێراق و ئێران، بەڵکو تەنانەت تاریکترینیان ئەو برینە کۆمەڵایەتییەیە، کە لە پێکهاتەی کۆمەڵگای عێراقی دراوە، کە زۆربەیان بە ماددەی هۆشبەرێکی ئەمنی و پڕوپاگەندەیەکی ترسناک، کە کۆمەڵگای وێنا کردووە و بازاڕی بۆ خۆش کرد، کە ئاسایش و ئابووری و پاراستنی وڵاتەکە بە بوونی “توخمی پەیوەندیدار بە دوژمن” هەڕەشەی لەسەرە.
با لێکۆڵینەوە لەوە بکەین، کە چی بەسەر زۆربەی فەیلیەکاندا هات، هەندێک خێزان هەن، کە سەرەتا باپیرانیان دەرکردن و دواتر منداڵ و نەوەکانیان دەرکران یان دەستگیرکران و دواتر کوشتیانن و دەستیان بەسەر موڵکەکانیان داگرت دوای ئەوەی بێبەشیان کردن نەک هەر لە مافی ژیان، بەڵکو لە پەیوەندی یاسایی فەرمی وڵاتەکە.
راگواستن، هەڵوەشاندنەوەی نەتەوەیی، دەستگیرکردن، دەرکردن یان کوشتن، دەستگیرکردن و دەسبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و فرۆشتنیان، تۆمەتبارکردنیان بە تاوانێک بە درۆ. حکومەت لەو کاتەدا، وەک هەمیشە، ڕێوشوێنەکانی خۆی بە یاسایەک بەهێز کردبو، کە ئەمەش تاوانێکی گەورەترە دژی دادپەروەری، کە بووەتە قوربانی یاسای نادادپەروەرانە.
هەروەها لێکدانەوەی پەیوەندیدار بە بەشێک لە مێشکی دەسەڵاتەوە هەیە، کە پشت دەبەستێت بە هەڵسەنگاندنی ڕەوایەتی هاوڵاتیبوون بە دانانی تایەفەیی وەک کۆڵەکەیەک بۆ حوکمدانی تاکەکەس، و لێکدانەوەکە دەتوانرێت قبوڵ بکرێت، ئەگەر دەسەڵاتەکە مەیلی هەبێت و ئەنجامی بدات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تایەفەیەک لە بەرژەوەندی تایەفەیەکی دیکەدا، بۆیە پێش هەڵمەتەکانی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەپاساوی تەبەعیەی ئێرانی و عوسمانی کۆمەڵێک خەڵکی عێراقیان تەسفیر کرد. کە لەمەشدا فەیلیەکانیشی رزگاریان نەبو.
بابەتەکە تەنها لە دەرکردنی یاسایەکی نادادپەروەرانە نییە، یاسایەک کە بەرەنگاری نەکرێتەوە و هیچ ڕازیبوونێک لە جێبەجێکردنیدا نەبێت، بەڵکو مەترسیدارترینیان تێنەگەیشتن لە دەسەڵات یان ڕەتکردنەوەی تێگەیشتن لە مانای حوکمڕانییەکی باش، یاسایەک، کە بە ئارەزوو و دروشمەوە نایەت، کە بەدوای چەپڵەدا دەگەڕێت، بەڵکو بە کارکردن و لە ماوەی دەسەڵاتدا بۆ تیشک خستنە سەر بیرۆکەی هاوڵاتیبوون، گرنگ نییە چەند ئیتنیکی و ئایینی و ئایدۆلۆژی بن، فەیلییەکان و بارزانییەکان و سەدان هەزار هاوڵاتی ئەم وڵاتە قوربانی مێژوویی و ئێستای مێشکی دەسەڵاتن، ئەگەر بەرەو ستەمکاری و ئارەزووی بەجێهێشتنی عەقڵ و دادپەروەری لابدات.
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە عەرەبیەوە: شوان سەرابی