فازل میرانی
ڕۆژی (1)ی ئایار له ژیان و مێژووی گه‌لاندا ڕۆژێكی گرنگ و بایه‌خداره، ئەم ڕۆژه جه‌ژنی جیهانیی كرێكارانه، ئه‌م یاده له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رز ڕاده‌گیرێت.
له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، كرێكاران چینێكی كارا و كاریگه‌رن، جێ ده‌ستی كار و ماندوو بوونی ئه‌وان، به هه‌موو گۆشه و كه‌نارێكی ئاوه‌دانی وڵاته‌وه دیاره. ئه‌وان بڕبڕی پشتی هێز و ده‌ستی كارن له وڵات‌دا. به‌رهه‌می ڕه‌نجی ئه‌وان له شێوه‌ی ئاوه و هه‌مه‌جۆر خزمه‌تگوزاریدا، خۆی ده‌نوێنێت. كرێكاران چینێكی زۆر گه‌وره و به‌ربڵاون، له هه‌ر جومگه‌یه‌كی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا، به بێ ئه‌وان كار به‌ڕێوه ناچێت و، ئامانج به‌دی نایه‌ت. بۆیه به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی قه‌رزداری ئه‌وانن، له سایه‌ی كرد و كۆششی ئه‌وانه، كوالێتیی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك گه‌شه ده‌كات و پێش ده‌كه‌وێت.
به پێ‌زانین و له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و هه‌موو فاكته بایه‌خدارانه، زۆر به گه‌رمی پیرۆزبایی ڕۆژی (1)ی ئایار له كرێكارانی هیمه‌ت بڵندی كوردستان و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌ین، كه پاڵپشت به ڕه‌نج و ماندوو بوونی ئه‌وانه، تێكڕای بواره‌كانی ژیان به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و بووژانه‌وه و گه‌شه و ئاوه‌دانییه‌ی ئه‌مڕۆ به وڵاتمانه‌وه دیاره، به دڵنیاییه‌وه جێ ده‌ستی دڵسۆزانه‌ی كرێكارانی كوردستانی به ئاشكرا پێوه دیاره، ئه‌و كرێكاره كارامه و شاره‌زا و دڵسۆزانه‌ی وڵاتمان، له سه‌رجه‌م بواره‌كانی بازاڕی كاردا، هێزی ده‌ست و بازوویان خستووه‌ته گه‌ڕ، كوردستانێكی گه‌ش و ئاوه‌دانتر له جارانیان به‌دی هێناوه.
له‌م یاد و بۆنه‌یه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی، پێویسته ژیان و ئاینده‌ی كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی، وه‌ك یه‌ك مسۆگه‌ر بكرێت، به یاسا و ڕێنمایی، بیمه و خانه‌نشینی بۆ كرێكاران ده‌سته‌به‌ر بكرێت، دامه‌زراوه‌ی ئه‌وتۆشمان هه‌بێت، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به درێژایی ساڵ، كار بۆ دابین كردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ كرێكارانی بێكار بكه‌ن. ڕاوه‌ستان یان ڕاگرتنی هه‌ر ده‌ستێكی كار، زیانه له به‌رژه‌وه‌ندی و ئابووریی وڵاتمان ده‌درێت. ده‌ست و بازووی كرێكار، سه‌رچاوه‌ی نه‌بڕاوه‌ی گه‌شه كردن و پێشكه‌وتنی وڵاته.
شكۆدار بێت ڕۆژه جه‌ژنی جیهانیی كرێكاران، سڵاو له هه‌موو كرێكارانی كوردستان و ئه‌م جه‌ژنه جیهانییه‌یان لێ پیرۆز بێت.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی