ئەسرین عاسی شوانی
کاتی خۆی لە سلێمانی یەکێتی گروپێکی بەناوی رۆژنامەنووس و کەسانی بەناوی ئەهلی دروست کردبوو، چونکە وەک ئێستا تەکنەلۆژیا پێشکەوتوو نەبوو و بەرکەوتەی سیاسیش وەک ئێستا توند نەبوو بۆیە خەڵکێکی زۆر باوەری بەوەکردبوو کە ژینگەی سلێمانی هی ئازادی رادەبرینە، دوای شەری سادری حزبەکان بەتایبەت دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان پەردە لەسەر ئەم نهێنیە هەڵداماڵدرا و بۆمان دەرکەوت پاڵەوانی ئەهلی بوون و ئازادی رادەربرین لە سلێمانی لەبنەوە سەر بە حزبی حاکمی ئەو شارە و موفتەخۆری بن دیوارن، ئێستا ئەهلی و ئازادی بوون خاڵی بوەتەوە لە دروستکردنی پەیجی بێ دایک و باوک و کەسانی جنێوفرۆش ئەو رۆژنامانەی کە یەکێتیش لەبنەوە پارەی پێیان دەدا ئێستا شوکر پارەکەی بریوون دەیدات بە پەیجی جنێوفرۆش هیچ رۆژنامەیەکی بەناوی ئەهلیش لە سلێمانی نەماوە.
ئێستا چەمکی رۆژنامەنووس لە کوردستان کراوەتە ئامرازی سیخوری و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری پەکەکە و یەکێتی دەیانەوێت ئەو فەزا سیخوریەی لە سلێمانی دروستیان کردووە بیگوازنەوە بەرەو هەولێر کەسانێکی زۆریان لە سلێمانییەوە هێناوە لە هەولێر بەناوی رۆژنامەگەری خەریکن بۆ شێواندنی ئاراستەی شاری هەولێر لێدان لە شوێنە گەشتیاریەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی سیاسی خراپ یەکێتی و پەکەکە دەیانەوێت گرفتی سلێمانی هەناردەی دەرەوە بکەن لەرێگای بەکرێگیراو بەناوی رۆژنامەنووسەوە بابەتەکانی دزینی داهاتی سلێمانی و تەسفیە حسابی جەستەیی لەناو یەکێتی پەردەپۆش بکەن، گروپی پەکەکە و یەکێتی کە ژوورێکی هاوبەشیان هەیە و لەئەوروپاشەوە دەهۆڵ ژەنیان هەیە لەسەر کەیسی عەلی سیاسی، کە داڵدەری بکوژێکی داوە لە ماڵەکەی خۆی کەوتنە پاقلەکەوە سەرەتا هەڵمەتێکی چەواشەکاریان بڵاو کردەوە کە گوایە ئەم پیاوە لەلایەن دەزگاکانی ئەمنییەوە لە هەولێر رفێنراوە، دواتر کە رووداوەکە بۆ خەڵک روون بویەوە ئەوجا لەبەر چاوی خەڵکی کوردستان زیاتر مەعدەنیان دەرکەوت، شتێک زۆر گرنگە ئەویش ئەوەیەکە ئەم هەڵمەتە بۆ ئەوە دەکرێت دەنگی جنێودەرو بیرۆکەی پەکەکە و یەکێتی لە هەولێر زاڵ بکرێت بۆیە ئەوەی گرنگە دەبێت قانوون جێبەجێ بکرێت و موجامەلەو (بەرەڵایی سیاسی) دروست نەکرێت کە وەک ئەوەی یەکێتی کردوویەتی لە سلێمانی.