خەبات: بەمەبەستی پیرۆزبایی و بەرزڕاگرتنی یادی 64ساڵەی تەمەنی خەبات لە کاتژمێر11 تا 3 ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 4/4/2023 هاوکارمان خاتوو هاژە بەرزنجی کەوەک پەیامنێرێکی خۆبەخش هەواڵە ئەدەبی و هونەرییەکانی سلێمانی دەگوازێتەوە بۆ ڕۆژنامەکەمان، بەکاڵایەکی ڕەنگاوڕەنگی کوردی و بەکۆمەڵێک ڕۆژنامەی خەباتەوە لە چاخانەی شەعب و چاخانەی کلتوری سەراو جادەو شەقامەکانی شاری سلێمانیدا بەپێشکەشکردنی نوقڵ و گوڵ و شیرینی و ڕۆژنامەکەی دابەشکرد و ساڵیادی خەباتی بەرز ڕاگرت.