یەحیا جاف
زۆر باش ئەوە دەزانین بۆ جەنابتان لە لایەن هەندێکەوە بەردەوام دژایەتی دەکرێیت، ئامانج و نەخشە و تێڕوانینەکانی جەنابیشیان دیار و ڕوون و پڕ لە ئومێدن لە پێناو داهاتوویەکی باشتر و گەشتر، ئەوەی بڕوات پێیەتی جێبەجێی دەکەیت و لەو پێناوەیشدا بەرپرسیارێتی گەورەت خستووەتە سەرشانی خۆت، باش ئەوە دەزانین پەشیمان بوونەوە لە خزمەتکردنکردنی میللەتەکەمان لای جەنابت بوونی نییە، خاوەن ئیرادەیەکی پتەو و نەگۆڕیت، قوتابی قوتابخانەیەکی هەرە گەورەی کوردایەتی و پەروەردەی ژێر دەستی سەرۆک و کاریزما و ئەفسانەیەکی هەرە مەزنی خەبات و بەرخۆدانی نەتەوایەتیمانیت، سەرکەوتنی گەل و نیشتمان لای بەڕێزتان لە پێشینەی هەموو کارەکانتەوەیە، بێ وچان هەوڵی ئەوە دەدەیت دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم ببنە دام و دەزگای تەواو نیشتمانیی، ڕێگیریت لێدەکرێت لە خزمەتکردنی بەشێک لە نیشتمان و هاووڵاتییانمان، بێشک داهاتووی هەرێم بە تۆی سەرکردەی بوێر و پڕ لە ئومێدەوە ڕووە و داهاتوویەکی باشتر دەڕوات، بۆیە ئەوانەی خاوەن هیچ ئایدیایەک و باگراوندێکی خزمەتکردن نین، ئەو ڕێگەیان هەڵبژاردووە کە جەنابت هەرگیز بڕوات پێی نەبووە، چونکە ئەوان هیچ شارەزاییەکیان لەو ڕێگە ڕاست و دروستە نییە، کە جەنابتان گرتووتانەتە بەر و ئەوانیش بە هەزارەها هەنگاو لە دواوەی ئێوەی خەمخۆرەوەن…