حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دەوامی فەرمانبەران بڕیاری دا کاتژمێرێک کەم بکرێتەوە، تاوەکو کۆتایی مانگی ڕەمەزان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لەسەرجەم دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، یەک کاتژمێر دەوامی ڕۆژانەی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە و لەبری کاتژمێر 03:00، کاتژمێر 02:00ـی دواینیوەڕۆ دەوام کۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە، تاوەکوو کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت و دوای جەژن، دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.