بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوو پەیامی پیرۆزبایی لە سەرکۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێ گەیشت.
لەتیف ڕەشید، سەرکۆماری عێراق، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا هاتووە: “گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کامەرانی بۆ هەمووان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلەکەمان.”
هەروەها محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “بەبۆنەی جەژنەکانی نەورۆز، پیرۆزبایی لە ئێوە و لە گەلی کوردی خۆشەویستمان دەکەم، هیوای سەقامگیری و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و وڵاتەکەمان دەخوازین و تەندروستی وکامەرانی بۆ ئێوە دەخوازم و هەموو ساڵێک لە خێر و خۆشیدا بن.”