فازڵ میرانی
نەجیب مەحفوز، دەڵێت: ” سەرلێشێواوی ئەو بەڵایە بوو، کە گەڕەکەکەمانی فەرامۆشکرد” و لەم دەستنیشانکردنە کۆمەڵایەتیەی راست بوو و لە نووسینێکی ئەدەبیشیدا بەکاریهێناوە، بێگومان ئەو ئاگای لە کۆمەڵگا هەبوو، بەو پێیەی، کە نووسینەکانی گوزارشتی لە سەردەمی خۆی دەکرد، دەروونناسان پێیان وایە حەوت جۆرە لەبیرچوونەوە هەیە، لانی کەم سێیانیان لەنێو کۆمەڵگەکەماندا دیارن.

هەرچەند لەبیرکردن لایەنێکی ئەرێنی سنوورداری تێدا هەیە و زۆر گرینگ نییە بەوپێیەی هەموو کەس ناتوانێت بەرگەی ئازارێک بگرێت و زاڵ بێت بەسەر ئەو شتانەی، کە ئازاری دەدات، زۆربەیان لە لەبیرکردندا، بەتایبەتی ئەوانەی، کە بە نەرێنی بەسەر گروپ و تاکەکاندا دەشکێتەوە بەهۆی دووبارەکردنەوەی هەڵە لە وەرگێڕانی مەرجەکانی ئەو دادوەرەی دادوەری بەسەر دادوەرو تاوانبارەکە دەدات یان ئەوەی، کە پەیوەندی تاکەکان لە نێوان خۆیاندا بەڕێوەدەبات.، کە هەر فەرامۆشکردنێک دەبێتە هۆی درووستبوونی کەم و کوڕییەکی هاوبەش.

وەک ئەوەی، کە ئەو شتەی هەیەتی و دەیخوات و داوای ئەو شتانەش دەکات. کە نیەتی، لە سەرووی هەموو ئەمانەوە ئەو کەسەی، کە لە مێژووی تایبەتی خۆیدا شکستێکی خواردووە بەسەر ئێمەی دادەشکێنێتەوە، پێشتر نوسیبووم: ئەوانەی، کە لەناو کۆمەڵگایەکی دیاریکراودا چاودێری یادەوەری دەکەن و ئەو شتانەی، کە لە بەرژەوەندی خۆیانە بە بیریان دەهێننەوە، بەڵام لە بەرژەوەندی خۆیان نەبێت نایانەوێت بەبیریان بهێننەوە.

ئایا ئەمە پارادۆکسێک نییە، کە گەلەکەمان شۆڕش و راپەڕینی کردووە و کەسێک نەبووە پشتیوانی و هاوکاری بکات لە شۆڕش و راپەڕینانەکانیدا، ئەوە جگە لەوەی کۆمەڵگە ئاوڕ لەم لایەنە ناداتەوە بەشێکی زۆریشی ئەوانەی لەبیر کردووە، کە پەرۆشیان بۆ شۆڕش هەبووە، دەروونناسی زۆر لەسەر لەبیرچوونەوە دەڕوات و دەستنیشانی ئەوە دەکات، کە لایەنگران دوای ئەوەی تووشی شۆک دەبن لە مەسەلەیەک دا دواتر هەر زوو لەبیریان دەچێتەوە. دواتر قیە لەسەر هۆکارەکەی دەکات، بەڵام دەروونناسی وەک هەر زانستێکی دیکە لە خستنەڕوودا ئەبستراکت ئامێزە.

بەڵام ئێمە دەتوانین نەک تەنیا هۆکارەکان، بەڵکو هەموو هەست و ئەزموونەکانمان لە ڕێگەی کارەکردنمان لە بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان و لە ڕێگەی کارامەیی قوتابخانەی مستەفا بارزانییەوە نەهێڵین یاری بە بیرکردنەوەمان بکرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە حەفتا ساڵە خەبات دەکات لە بوارە ئاڵۆزەکاندا، سەرەڕای هەموو زیانەکان، دوو شتی بۆ فەراهەم کردووین، ئەگەر یادەوەریمان خیانەتمان لێنەکات و نەبین بە جەماوەرێک، کە دوای ئەو کەسانە نەکەوین، کە ئامادەن بەرژەوەندی خۆیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خەڵکەکەمان، کە شایەنی باشترینن.

ئاراستەی ناسیونالیستیی و نەتەوەیی،کە لەلایەن مستەفا بارزانییەوە لە ناخی تاکی کورد چێنراوە و ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی بەردەوامی پێ دەدات لە خۆیدا کارکردن بووە لەسەر راستکردنەوەی یادگەی کورد و دڵنیابوون لەوەی، کە بەها و دەستکەوتەکان نەوە یەک لە دوای یەکەکان لە قبووڵکردنی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەکان دەپارێزێت، بۆیە ئێمە تاکە پارتین، کە دوژمنان دەمانکەنە ئامانج و خۆیان لە دژی ئێمە پەروەردە دەکەن بەوەی، کە لە ئێمەدا نییە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان تووشی شۆک بکەن و وا لە جەماوەر بکەن بیرو هۆشیان لای ئەوان بێت و پێشنیاری ئەوەیان بۆ دەکەن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەستی نەرێنی ئاراستەی ئەو پارتە بکەن،کە حەفتا ساڵی تەمەنی بە ئاگاییەوە لە بەرگریکردن لە عێراق و کوردستان بەسەربردووە.

٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی