سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 1% به‌رزبووه‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سعوودییه‌ و ڕووسیا هات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی وڵاتی چین له‌سه‌ر نه‌وت.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت 81 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر و ئێستا به‌ 75.51 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 78 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره‌ی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان نرخه‌كه‌ی 69.13 دۆلاره‌.