پێنجشه‌م 16ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژەنەڕاڵ ماتیۆ مەکفارلێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بەردەوامیی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستیی هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوون و پەلهاوێشتنی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو، ژەنەڕاڵ مەکفارلێن سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.