ســەلام عەبدوڵڵا
گه‌لانی زیندووی جیهان، هه‌میشه یادی سه‌ركرده مه‌زنه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، به چاوی رێز‌و پێزانینه‌وه ده‌ڕواننه خه‌بات و تێكۆشانیان، چونكه ئه‌وه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له مێژوویان و له مێژووی هه‌موو گه‌لانیشدا سه‌ركه‌وتن و گلان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا سه‌ركرده‌كانیان هه‌ڵنه‌سه‌نگاندووه‌و به شان باڵایاندا هه‌ڵیان نه‌داوه، به‌ڵكو له‌كاتی گلان و سه‌رنه‌كه‌وتنیشدا پشتیان له‌و سه‌ركردانه‌و مێژووییان- كه بووه به به‌شێك له مێژووی گه‌له‌كه‌یان- نه‌كردووه، به‌ڵكو واقعیانه سه‌یری بارودۆخه‌كه‌یان كردووه‌و ڕووداوه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه.
فه‌رموون سه‌یرێكی مێژووی گه‌لی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن له سه‌رده‌می ناپلیۆن دا (1769- 1821) كه له زۆربه‌ی جه‌نگه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕیشی دۆڕاندووه‌و ته‌نانه‌ت له كۆتاییشدا به‌دیل گیراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی زیندووی فه‌ڕه‌نسا نه‌هاتن هێلێكی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر تێكڕای مێژووی ناپلیۆن دا بهێنن و بیخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی مێژووییان.
ئێستاش پاش (200) ساڵ خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا به چاوی ڕێز‌و ته‌قدیره‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی و به به‌شێكی گرنگ له مێژووی خۆیانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و شانازیشی پێوه ده‌كه‌ن.
له نزیك خۆشمانه‌وه فه‌رموون سه‌یری جه‌مال عه‌بدولناسر (1918- 1970) بكه‌ن كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری عه‌ره‌ب بوو، له جه‌نگی حوزه‌یرانی ساڵی 1967 سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی زیندوو و خاوه‌ن مێژووی میسر نه‌یهێشت عه‌بدولناسر، ئه‌گه‌رچی دوای ئه‌و جه‌نگه، ده‌یویست ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی میسڕی ڕازی نه‌بوون تا مه‌رگی له ده‌سه‌ڵاتدا حوكمڕانی كرد.
با‌رزانیی نه‌مر (1903-1979) كه دوێنێ یادی له دایكبوونی (120) ساڵه‌ی بوو، مرۆڤێكی شۆڕشگێڕی سه‌رده‌می خۆی بوو كه سه‌راپای ژیانی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد‌و له شه‌ڕێكی هه‌میشه نابه‌رامبه‌ردا بوو له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمنانی گه‌له‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ی نه‌كردووه.
له ڕاستیدا مێژووی په‌نجا ساڵه‌ی سه‌ده‌ی پێشوو په‌یوه‌سته به خه‌بات و تێكۆشانی به‌رزانیی نه‌مر، و به هه‌موو هه‌ورازو نشێوه‌كانیه‌وه ده‌بێ رووداوه‌كانی مێژوو به ویژدانه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، گه‌له‌كه‌مان هه‌مووی به چاوی ڕێز‌و پێزانینه‌وه له‌و مێژوویه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زنه بڕوانێ، كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له هه‌ندێ شوێن ئه‌و ڕێز‌و ته‌قدیره نانوێنرێت كه سته‌مه له مێژووی هه‌مووان.
فه‌رموون -به‌داخه‌وه- له هه‌ندێك شوێن ململانێی كوێرانه گه‌یشتۆته ئاستێك كه وێنه‌یه‌كی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه نابینرێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و مێژووه پڕشنگداره‌ی خه‌بات و تێكۆشانی به‌رزانیی نه‌مر به‌وانه چه‌واشه ناكرێ و ته‌نیا خۆیانی پێ له‌كه‌دار ده‌بن.
به‌رزو پیرۆز بێت یادی (120) ساڵه‌ی با‌رزانیی نه‌مر.