پارێزگاری هه‌ولێر كاتی ده‌ستپێكردنی فێستڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆزی راگه‌یاند، گوتیشی، فێستڤاڵه‌كه به لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شێره ژن خه‌جه باوه ده‌ستپێده‌كات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌به‌یانیه‌وه 11 ی ئادار كه رۆژی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێنه، 13 هه‌مین فێستڤالی ئازادی و نه‌ورۆز ده‌ستپێده‌كات، تا ئێواره‌ی 20 ئاداریش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئومێد خۆشناو گوتیشی، ئه‌مساڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ فێستڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز زیاد كراوه، لایه‌نی هونه‌ری به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه نمایشیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی كه‌لتوری و ئه‌ده‌بی و مێژوویی و ژینگه و وه‌رزشی له فێستڤاڵه‌كه دا به چالاكیه‌كانیان به‌شدار ده‌بن.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی گوت: به‌یانی فێستڤاڵه‌كه به لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شێره ژن خه‌جه باوه كه هێمای ئازایه‌تی شاری هه‌ولێره ده‌ستپێده‌كات.
له‌كۆتاییدا روونیشی كرده‌وه، یادێكی ماته‌م ئامێزیش وه‌كو كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، كه یه‌كێكه له بڕگه‌كانی فێستڤاڵه‌كه و ره‌چاوی ئه‌وه‌ش كراوه.