بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لەناو كڵێسایەكی شاری هامبۆرگی باكووری ئەڵمانیا، حەفت كەس لە ئەنجامی تەقەكردنێكدا كوژران و 9 كەسیش بریندار بوون.

میدیاكانی ئەڵمانیا لە زاری پۆلیسی شاری هامبۆرگیان بڵاو کردەوە، كە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هامبۆرگ، حەفت کوژران و 9 كەسیش بریندار بوون.

بەپێی پۆلیسی هامبۆرگ، رووداوەکە لە کڵێسایەکی باکووری هامبۆرگ رووی داوە، تەقەكەرەكە لە شوێنی رووداوەكە ڕایكردووە، بەڵام دواتر گومانلێکراوێک بە كوژراوی لە ناوچەیەكی دەوروبەری شوێنی رووداوەكە دۆزراوەتەوە.

تا ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە روون نییە، بەڵام پۆلیس دۆخی مەترسیداری لە شاری هامبۆرگ راگەیاندووە، پێدەچێت تەقەكردنەكەش پەیوەندی بە گردبوونەوە و سرووتێكی ئاینییەوە هەبووبێت.