٭ فازیل میرانی
پێشمەرگە چ وەکو ناو چ وەکوو ناوەڕۆک، کۆڵەگەیەکی بنەڕەتی و دێرینی مێژووی ئێمەی کوردە، هەروەها شارستانیەت و داهاتووشمانە، پێشمەرگە (وەک بە زمانی عەرەبییش هەر دەنووسرێ پێشمەرگە) لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ناتوانرێ مافی واتا راستەقینەکەی پێبدرێ، چونکە پێشمەرگە، واتە مەرگی لە پێش خۆی داناوە و متمانەی بەخۆی هەیە، زمانەکان ناتوانن پێناسەیەکی کورت و پوختی پێشمەرگە بکەن و گوزارشتی لێ بکەن، کە لاپەڕەکانی مێژووی بە قوربانییەکانی نەخشاندووە.

پێشمەرگە بە کۆنترین قەوارە دەژمێردرێ لەنێو قەوارە سیاسییەکانی دیکەی سەدەی بیستەم، پێشمەرگە زۆربەیان پیاون و ژمارەیەکی کەمیش ژنیان تێدا هەیە، کە پشتیوانی براکانیان دەکەن و پێشمەرگە بەردەوامە لە خەباتی نەپساوە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن، کە دابەشدەبێت لە نێوان پەروەردەکردن و ساڕێژکردنی برینەکان دا.

یەکێکیان بە جلی ناسیۆنالیستی کوردیەوە و چەکێکی ئۆتۆماتیکی لە شانە و ژیانی خۆی تەرخانکردووە لەپێناو نرخی ئازادی بۆ خۆی و گەلەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش داستانێکی بێ وێنەی تۆمارکردووە بەدرێژایی مێژووەوە، مەزارەکانیان بەقەد مێژووی خەباتیان دەوڵەمەندن، خوێنەری غەیرە کورد، هەر خوێنەرێک، لە تۆڕی ئەنتەرنێت سێرچ بکات و ناوی مەلا مستەفا بارزانی بنووسێت، وێنەیەکی دێتەبەردەست، کە بارزانی وەستاوە و کۆمەڵێک پێشمەرگە دەوریان داوە و هەموو سیما و جلوبەرگ و کەرەستەی شەڕ و شوێنیان باس لە بابەتێکی مێژووی دەکات، دوژمنان بە دژوارترین و دڕندانەترین شێوە ڕووبەڕوویان بوونەوتەوە و دەستیان لێ نەپاراستوون بە فڕۆکە شەڕیان لەگەڵ پێشمەرگە کردووە و تۆپبارانیان کردوون.

دوژمانانی کورد بە هەموو شێوەیەک شەڕی پێشمەرگەیان کردووە و لە راگەیاندنەکانیاندا هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابوون خەڵکی چەواشە بکەن و ناوی پێشمەرگە بزڕێنن، بەڵام لە چ شەڕێکی دەستەویەخە دەرەقەتی پێشمەرگە نەهاتوون لەکاتێکدا بە هەموو جۆرە چەکێکیان هەبووە جگە لە چەکی رەوایی و بەهاکان، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە پێشمەرگە لەسەر هەق بووە و موجیزەیەک بووە بۆخۆی؟

ئەو ڕژێمانە لە ڕاستیدا لە ئاست پێشمەرگە جگە لە باندەگەلێک هیچی تر نەبوون، خەڵکیان دەکوشت و بە یاسایەک خۆیان دەپاراست و شەرعیەتیان بە تاوانەکانیان دەدا، پێشمەرگە لە سەرەتادا یان لە ئەنجامدا بۆ ئامانجی فراکسیۆنێک خەباتی نەکردووە، پێشمەرگە لە کوردستانی عێراق بۆ هەموو عێراقییەکان جەنگا و شۆڕشی ئەیلولیش بەڕابەرایەتی مستەفا بارزانی بەڵگەی ئەوە بوو، کە هیچ برایەکی دادپەروەر ناتوانێت چاوپۆشی لەو ڕەوتە نیشتمانیە بکات، کە بارزانی و پێشمەرگەکانی لەسەری دەڕۆیشتن و ئەوانەی گوێییان لە ئامۆژگاریەکان نەگرت ئەوانە بوون لە 1963 وە تا 2003.

لە کاتێکدا تەنها پێشمەرگە بۆی هەیە باسی رەوایی و ناڕەوایی بکات، چونکە لەلایەن ئەو کەسانەوە ستەمیان لێکراوە، کە گوایە شایەتحاڵی سەلامەتی و ئەمینداری خاکەکە بوون، ئەوانە ئەو هەڤاڵانە بوون، کە لە ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ ئێمە بوون و شوێن پێیان هەیە لە ڕێپێوانەکەماندا هەیە و لەگەڵ ئەوان نان و گولەمان دابەشکردن و تەمەنێک لەگەڵ پێکەوە بووین و کاری هاوبەشمان کرد نەک بۆ گۆڕینی رژێم و مانەوە لەسەر هەمان ئەقڵیەت، کە گەیشتنە دەسەڵات، دەست بە ڕەگەزپەرستی و نەکەنەوە و هەق و ناهەق تێکەڵ نەکەن، هەق بە ناهەقێک نەپۆشن، ئەوان بۆ مەرکەزییەت نەگریێن، کە هەموو عێراق زیانی لێی کردووە و گرەو لەسەر مافی توێژێک نەکەن و نەیکەنە کارتی فشار بەسەر لایەنێکی تر.

پێشمەرگە سەربازی نەناسراو نین، بەڵام لەلایەن ئەوانەوە پشتگوێ خراون، کە نایانەوێت چاو و بیریان بە دەستوور ماندوو بکەن، ئەگەر ئەوانە لە ناو خاکی وڵات بوون و چەکیان لە شان بووبێت بەبیریان دێتەوە، کە چۆن بەبێ رەچاوکردنی پاداشتێک پارێزگاریان لێکراوە یان با کەمێک خۆیان بە پرسیارکردنەوە ماندوو بکەن.

مستەفا بارزانی پێشمەرگە بوو، ئیدریس بارزانی پێشمەرگە بوو، سەرۆک مەسعود بارزانی جگە لە پێشمەرگە خۆی بە هیچ پۆستێکی تر ناناسێنێت، ئەم سێ ناوانە تەمەن و ژیان و چارەنووسی بنەماڵەکەیان خستە مەترسییەوە و شەهید و بریندار و بەندکراو و تاراوگە و ئەنفالیان لە پێناو هەوەسی شەخسی خۆیان نەبوو، بەڵکو بە چەکێکی سادەوە بەهێزترین دوژمنیان شکاندووە، واتە دوژمنێکی لاوزیان هەڵنەبژاردووە لە دژیدا بجەنگن، بەڵکو رووبەڕووی دڕندەترین دوژمن بوونەتەوە و بەمەش سەلماندوویانە، کە لەسەر ماف و خودان بڕوایەکی پتەون.

ئەوەی پێشمەرگەی بە یاخی بوو ناوزەند کرد خۆی یاخیە و خۆ ئێمە مێگەل نین، ئەوانەی بە یاخیبوو ناویان هێناین ئەوان یاخین لە دژی یاسای دارستان و ئەوانەی، کە بە بەکرێگیراو وەسفیان کردین، جگە لە خۆیان کەسێکی تر بەکرێگیراو نیە جگە لەو کەسانەی، کە ماڵی میللەتیان دەدا بە بەکرێگیراوان و لوبیەکان بە ئومێدی ئەوەی کە ئێمەی پێ لەناوبەرن و رەزامەندی پاشاکانیان بەدەست بێنن..

پێشمەرگە نەوە لەدوای نەوە وەک یەکن لەڕووی ئازایەتی و بەجەرگی و ئەقڵیەت و شان و شەوکەت و خەسڵەت و زمان و هیمەت و تێکۆشان و قوربانیدان و ئەوە پێشمەرگە بوو رێی خۆشکرد بۆ گەیشتنی ئەوانەی ئەمڕۆ دەسەڵاتیان بەدەستە لە عێراق، ئەوە پێشمەرگەیە، کە بەرژەوەندی گەلەکەی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی تر دادەنێت، ئەگەر خوێنەرێکی غەیرە کورد چاوی بە هەر کوردێک بکەوێت چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی وڵات دا، ئەوجا چ گەنج و چ پیر، بینی ئەو کەسە شانازی بە نەتەوەکەی دەکات و پێی سەربەرز و ئاسوودەیە ئەوە با بزانێت ئەوەی لەبەردەمتدا وەستاوە پێشمەرگەیە.

٭ بەپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی