بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕەزامەندیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵیش دەرماڵەی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 6/3/2023، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی نیشان داوە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابیيانى زانکۆ و پەیمانگەکان، بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 51، بۆ قوتابییانی ناوشار 40 هەزار و دەرەوەی شار 60 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک و بڕی 7 ملیار و 200 ملیۆن دیناریش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە، کە دابەشی سەر 113 هەزار قوتابی دەکرێت.”