خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:– کاتژمێر (٤) ی سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە٢٠٢٣/٣/٢لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بە ناونیشانی ( سەماوەری سینە و هەڵمی سۆزدار ) بۆ شاعیری ناسراو ( موحسین ئاوارە ) ساز دەکات .
ژیاننامەی شاعیر
موحسین ئاوارەلەساڵی 1951 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
لە ساڵی 1969 یەکەم شیعری بەناوی سروودی پێشمەرگە لە ئێزگەی دەنگی کوردستانی عێراق خوێندۆتەوە، کە ئەو کات پێشمەرگە بووە.
لە ساڵی 1972 بووە بە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر.
لە ساڵی 1974 بووە بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیکای نووسەرانی کورد لقی هەولێر.
لە ساڵی 1992 تا 1996 جێگری سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر بووە.
لە ساڵی 1996 تا 2004 ڕاوێژکار بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی 2006 تا 2011 بەرپرسی بنکەی ئەدەبی و ڕوناکبیری گەلاوێژ بووە لە هەولێر.
للە ساڵی 2010 جارێکی تر بووەتەوە بە جێگری سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر.
لە ساڵی 1999 ەوە ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، هەروەها ئەندامی فیدراسۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە.
جگە لە بەرهەمە بڵاوکراوەکانی شیعرو ئەدەبی هەمەجۆر لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان زیاتر لە شازدە (16)بەرهەمی چاپکراوی هەیە لەوانە :
1- شەوارە – دیوانە شیعر 1978
2- چۆڕاوگە – دیوانە شیعر 1983
3- دەچنە ڕێواسان – دیوانە شیعر 1984
4- گوڵە یاقوتییەکان – دیوانە شیعر 2000
5- گوڵناز – دیوانە شیعر 2003
6- لە ژێر ساباتی شیعردا – توێژینەوەی ئەدەبی 2006
7- لە کیشوەری جوانەکاندا – دیوانە شیعر 2008
8- نازی تاوس و ئاورینگی قوڵینگ – دیوانە شیعر 2008
9- خەڵات – نامیلکەی شیعر بۆ منداڵان 2011
10- لە باخەڵی باخدا – دیوانە شیعر 2012
شایانی باسە مامۆستا تا ئێستا (28)جار زیاتریش ڕێزی لێنراوە