خەبات: سولین سلێمان:- تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ ی عێراق لە لایەن وەزارەتی داراییەوە لە ئامادەکردن دایەوە نە گەیشتۆتە پەلەمانی عێراق، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت:بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو حكومەت پڕۆژەكە بنێریت تاكو ئێستا چاوەروانی ئەوانین.

د.نەهلە قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ خەبات دەڵێت:بە پێی ئەو زانیاریانەی کە ئێمە هەمانە وا بریارە کەلە چەند رۆژی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی ئەم ساڵی عێراق بگاتە پەرلەمان بە گەیشتنیشی لایەنە سیاسیەکان هەڵدەست بە دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژەیە.

گووتیشی:ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت دوای پەسندكردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پرۆژە یاساکە دەگاتە پەرلەمان چونکە هێشتا پڕۆژەكە لە وەزارەتی داراییەوە لەئامادەكرندنایە، قەبارەی بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق بە نزیكەی ٢٠٠ ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت و پێشبینی دەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوت لە پرۆژە یاساكەدا بە ٧٠ دۆلار دابنرێت.