دیمانه- هێمن ئاری:
مامۆسـتا جەمـال جەمیـل، هونەرمەندێکـی دیـاری نێو بـواری میوزیـک و خاوەن سـەلیقەیەکی جوانیشــە لەهونــەری وێنەکێشــان دا.. ســااڵنێکی زۆر لەنــاو بــواری میوزیکــدا کار دەکات و لــە تیپــی مۆســیقای هەولێــر و تیپــی کۆمەڵــەی هونــەر و وێــژەی کــوردی جــێ دەســتی دیاربـووە..
لەدیمانهیەکـی ڕۆژنامـەی خەبـات دا بـاس لەئەزمـوون و کارە هونەرییەکانـی خـۆی دەکات و ســەرەنجی خۆشــی بەرامبــەر ئێســتای هونــەر دەردەبڕێــت..
* سـەرەتا چـۆن بـاس لەچوونـت بـۆ نێـو بـواری هونـەر دەکەیـت؟
– دەســتپێکی کاری هونەریــم لەمیــوزک دەگەرێتــەوە بــۆ کاریگــەری باوکــی ئەزیــزم لەگــەڵ هــەردوو هونەرمەنــدی خوالێخۆشــبوو هونەرمەنــد تەحســین تەهــا و میوزیــک ژەن
مامۆســتا ســەید ئەحمــد بەرزنجــی، هونەرمەنــد تەحســین تەهــا لەســاڵی 1964 یەکــەم دامەزراندنــی لــە قوتابخانــەی مەخمــوور بــوو وەکــو مامۆســتا، ئــەوکات مــن پۆلــی دووی ســەرەتایی بــووم، مامۆســتا تەحســین بەحوکمــی ئــەوەی خــۆی هونەرمەنــد بــوو لەقوتابخانــە دەســتیکرد بــە جمــو جــۆڵ و چالاکــی میــوزک و هاندانــی ئــەو قوتابیانــەی بەهــرەی هونەرییــان تێدابــوو، بیرمــە شــانۆێکی بــە خشــت و قــوڕ دروســتکرد لەنــاو هۆڵــی قوتابخانــەو گروپێکــی کۆرســی لــە قوتابیــان پێکهێنــا مــن یەکێــک بــووم لــەو کۆرســانە، دواتــر لــە ســەرەتای حەفتــاکان مامۆســتا ســەید ئەحمــد بەرزنجــی لەســاڵی 1973 فێــری ئامێــری کەمانــی کــردم، لەبەرئـەوەی ئارەزوێکـی زۆرم بـۆ میوزک و ئامێــری کەمــان هەبــوو هــەر زوو فێــر بــووم، رۆژانــە نزیکــی (10 ) کاتژمێــر پرۆڤــەم دەکــرد، پاشــان مامۆســتا ســەید ئەحمــد بــوو بــە مامۆســتا لــە گونــدی بلــێ و بــارزان هیچــی تــر نەهاتــەوە مەخمــوور و ماڵــی گواســتەوە بــۆ هەولێــر.. ئــەوە بــوو دواتــر تیپــی مۆســیقای مەخمــوورم دامەزرانــد لەگــەڵ کاک کەریــم حــەلاق و مامۆســتا باقــی محمــد لەتیــف
دەسـتامن کـرد بـەکاری هونـەری و تــا ئەمــڕۆ بەردەوامــم.
* بەشــێوەیەکی گشــتی بارودۆخــی ئەمــڕۆی هونــەر لــەچ ئاســتێکدا دەبینــی، کــە دەڵێــم هونــەر مەبەســتم هەمــوو بوارەکانــە؟
– بەداخــەوە ئــەوەی مــن دەیبینــم و هەســتی پێدەکــەم بەگشــتی هونــەر لەکوردســتان لــە دۆخێکــی خراپدایــە، دەتوانــم بڵێــم لەڕوحــدان و پەلــە قــاژەی مــەرگ و مــان ونەمانــە!
جموجــۆڵ و چالاکییــە هونەرییــەکان ئەگــەر شـانۆ بێـت یاخـود گۆرانـی و میـوزک لەراسـتیدا هــەر ناویشــیان نەمــاوە.. هۆکارەکانیــش زۆرن، بــەڵام مــن هــۆکاری ســەرەکی دەخەمــە ملــی خــودی هونەرمەنــدان ، ڕاســتە بــاری ئابــووری کاریگــەری ســەرکییە و رێگــرە بــۆ ئەنجــام نەدانــی کاری هونــەری، بــەڵام ئەگــەر بگەڕێینــەوە بــۆ چەنــد ســاڵێک پێــش ئێســتا، لەبیرمــە ســاڵی حەفتــاکان و هەشــتاکان و نوەدەکانیــش بــاری ئابــووری زۆربەمــان بــاش نەبوو،دەتوانــم بڵێــم تــا ئاســتێک لەئێســتا خراپرتیـش بـوو، بـەڵام کاری هونـەری زۆر بـاش و سـەرکەوتوو ئەنجامـدەدرا بەبـێ پـارە وەرگرتـن و هــاوکاری مــاددی لــەم لاو ئــەولا. ڕاســتە وەزارەتـی ڕۆشـنبیری کەمتەرخەمـە بـەڵام خـودی هونەرمەنــدان عیشــق و ســەلیقەی جارانیــان نەمــاوە بــۆ هونــەر، بەڕاســتی ئەمــەش جێگــەی داخــەو حــەق نییــە وابێــت.
خەبــات: زۆرجــار بــاس لەنەمانــی ئەســاڵەت لــە هونــەری کوردیــدا دەکرێــت، نەمانــی ئــەو ئەســاڵەتە بــۆ کەمتەرخەمــی هونەرمەنــدان دەگێریتــەوە یــان گۆڕانــی قۆنــاغ و ســەردەم؟
– پێشــان گۆرانــی گوتــن دەبــووا بــە چەنــد فلتەرێکــی هونــەری شــارەزا تێپــەڕ ببێــت، ئەگــەر دەنــگ، هۆنــراوە، ئــاواز، بــاش نەبووایــە لـە و فلتەرانـە دەرنەدەچـوو .. ئێسـتا ئەمـە نەماوە، رێـزم هەیـە ئـەوەی هەڵدەسـتێ گۆڕانیـەک تۆمـار دەکات و کەناڵەکانیـش بـێ ڕەچاوکـردن بـۆی بڵاو دەکەنـەوە، ناڵێـم هەمـوو بەرهەمـەکان بـاش نیـن، بەڵکـو کاری جـوان و پوختیـش هەیـە، دەنـگ و ئــاوازی زۆر خۆشــیش کــراون ئەوانــە جێگــەی دەستخۆشـین. بـەڵام بەگشـتی بابەتی ڕەسـەنایەتی گۆرانــی کــوردی لــە ئاســتێکی نزمدایــە، لەبــەر
ئــەوەی میوزکــی وڵاتانــی دەورو بەرمــان زۆر تێکـەڵ بـە گۆرانییەکانمـان دەکرێـت بـە تایبـەت میوزکــی تورکــی، ئــەوەش وایکــردووە هونــەری کــوردی ڕەســەنایەتی خــۆی لەدەســتبدات.
* ســەردەمی ئێوەمانــان لەســااڵنی حەفتــا و هەشــتاکان بەســەردەمی زێڕیــن ناودەبــرا، بەرهەمەکانــی ئــەو کات گەواهیــدەری ئــەو ڕاســتییەن، بــەو بارودۆخــەی ئەوســا جەنابــت باســی دەکەیــت بەبــەراورد لەگــەڵ ئێســتا، ئــەو کات ئەگــەر ســەردەمی زێڕیــن بــوو لــەکاری هونــەری جــوان، ســەردەمی ئێســتا نــاو دەنێیــت چــی؟
– بێگومــان ســاڵی حەفتــاکان زۆر بــە عیشــقەوە کاری هونەریــان دەکــرد. مــن یەکــەم کــەس بــووم کاری هونــەری و تیپــی میوزکــی مەخمــوورم دامەزرانــد.
گۆرانیەکانمـان هــەر هەمــووی ڕۆژانــە لەبەرنامــەی (بەیانــی بــاش) لەبەشــی کــوردی رادیــۆی بەغــدا بــلاو دەکرایــەوە لــە بەرنامـەی بەیانـی بـاش .. بـە سوپاسـەوە مامۆسـتا
بەهائەدیـن جـەلال دەهـات تۆمـاری دەکـردن ئـەو کات بێــژەر بــوون لەبەشــی ڕادیــۆی کــوردی _ بەغــداد ، ئــەوکات ســەردەمی زێڕیــن بوو..ئێســتا ئـەو سـەردەم بەچـوو، ئێسـتا سـەردەمی نەبوونـی جوانــی عیشــقە بــۆ هونــەر.
* لەگــەڵ کام تیپــی میوزیــک و کام هونەرمەنــد کارتکــردووە؟
– لەکــەڵ تیپــی مۆســیقای هەولێــر و تیپــی کۆمەڵــەی هونــەر و وێــژەی کــوردی کارم کــردووە، ئــاوازم زۆرە بــەڵام دەرفــەت نەبــووە بیدەمــە گۆرانــی بێــژان.. بــەڵام میوزکــم بــۆ زۆر لــە گۆرانیبێــژان دانــاوە ، ســاڵی 1979 میوزیکــی چــواردە گۆرانیــم بــۆ یەشــار مشــکۆ ژەنیــوە( 10 )گۆرانیــش بــۆ ســەردار مەخمــوری لەهەمــان ســاڵدا ، لەســاڵی 1991میوزیکــی 8 گۆرانیــم بــۆ ئەحمـد زەمانـە کـردووە ، میوزیکـی 3 گۆرانیشـم بــۆ ئەرســەلان ســابیر دانــاوە ، میوزکــی 7 گۆرانــی و 2 سرود ئــاواز و میوزکــم بــۆ دانــاوە،
میوزیکــی 2 یشــم گۆرانــی خۆشــەوی عەزیــز دانــاوە، میوزیکــی 3 گۆرانیــم بــۆ موئەیــەد عەبدوڵــا دانــاوە لەگــەڵ دەیــان میوزیکــی تــر بــۆ گۆرانیبێــژان .. ئێســتا)(30 )پارچــە
میوزیکــم هەیــە .. هەروەهــا کارم بــۆ منــداڵان کــردووە ، چەندیــن ئــاوازو ئۆپەرێــت وکۆڕاڵــم هەیــە لەگــەڵ ئــاوازی منــداڵان. دامەزرێنــەری تیپــی مۆســیقای مەخمــور و تیپــی خونجــەکان مەخمــورم . دامەزرێنــەری ســەنتەری رۆشــنبیر و هونــەری قەرەجوغــم لەمەخمــوور.. ئەندامــی ســەندیکای هونەرمەنــدان و ئەندامــی کارگێــری کۆمەڵــەی هونــەر و وێــژەی کوردیــش بــووم ..
* جگــە لەمیوزیــک دەســتی هونــەری وێنــە کێشانیشــت هەیــە، کــورد گوتنــی دوو کاڵــەک بەدەســتێک هەڵناگیرێــت، چــۆن توانیووتــە ئــەو دوو کاڵەکــە بەیەکــەوە هەڵبگــری؟
– بەڵــێ کاری شــێوەکاریش دەکــەم، بــەڵام ماوەیەکــە وازم لێــی هێنــاوە .. هەڵبەتــە کاری شــێوەکاریش هیــچ جیاوازێکــی نییــە لای مــن، ئەویــش حەزێکــی مــن بــوو لەگــەڵ کاری میــوزک و هەردووکیــان لام شــیرینن ، بــەڵام بەهــۆی ســەرقاڵی و ژیــان بەداخــەوە ئێســتا ئەوەنــدە دەرفەتــم نییــە ســەرقاڵی هەردووکیــان بــم، ئێســتا زیاتــر ســەرقاڵی میوزکــم ..
* تێکەڵکردنـی ڕەنگـەکان بەیەکـەوە چ مانایەک دەگەیەنێــت لای تۆ؟
– بێشـک لای مـن ڕەنگـەکان وەکـو دەنگەکانـی میــوزک وان، بەتایبەتــی کەچەنــد ڕەنگێــک تێکــەڵ یەکــری دەکەیــت هاوتــای یەکــر دەبـن هەمـان شـتە کـە ئاوازێـک یاخـود پارچـە
میوزکێـک دا دەنێیـت.. لەگـەڵ چەنـد مەقامێک تێکــەڵ و هاوتــای یەکرتیــان دەکەیــت..
* بەحوکمــی ئــەوەی خەڵکــی مەخمووریــت و ســەرەتای کاری هونەریشــت هــەر لــەو دەڤەرەبــووە، ئێســتای هونــەر لــەو دەڤــەرە بەتــەواوی چالاکــی ڕۆشــنبیری و کارە هونەرییــەکان چــۆن دەبینــی؟
– ئـەوەی توانیبێتـم هاوکاریـم کـردوون بـە پێـی پێویســت، لەبەرئــەوەی ئێســتا لەهەولێــر دەژیــم بــەڵام هەمــوو کات ئــاگام لێیانــە کــەم یــا زۆر .. ئێســتا هونەرمەندانــی مەخمــوور جموجــۆڵ و کاری هونەریــان باشــە، هیــوادارم هەوڵەکانیــان چڕتـر بکەنـەوە و بـەردەوام بـن لـەکاری هونـەری نــوێ ، دەســت خۆشــیش لەمامۆســتا جەمیــل ســنجاوی و کاک ئیرباهیــم سیاســی دەکــەم دوو کەســایەتی جوانــی ئــەو دەڤــەرەن و خەمخــۆری و هــەوڵ ماندوبوونیــان دیــارە بــۆ بــەرەو پێشــچوونی هونــەر لەدەڤــەری مەخمــوور ..










