زیندانییەک، ژیانی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی دانی ئەلڤێس لەناو زیندانەکاندا ئاشکرا دەکات، دوای ئەوەی 30 ڕۆژی لە زیندان بەسەربردووە بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکەوە.
ئەو زیندانییە لە سەنتەری چاکسازی برایانسی دووەم لە بەرشەلۆنە، کە دانی ئەلڤێسی لێیە، وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی بەرگریکاری پێشووی ڕاستی بەرشەلۆنەی لە زینداندا باسکرد.
ئەلڤێس لەلایەن پۆلیسی ئیسپانیاوە دەستگیرکرا و بەبێ کەفالەت بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستبەسەرکرا، دەستگیرکردنی ئەلڤێس دوای ئەوە هات کە کچێک تۆمەتباری کرد بە دەستدرێژیکردنە سەری لەناو یانەیەکی شەوانەدا، ئەمەش لەلایەن کامێرای شوێنەکەوە ئاماژەی پێکراوە.
زیندانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلڤێس جدییە، هەوڵدەدات بێ ئاگا بێت و تەنانەت یارمەتی زیندانییەکانی دیکە دەدات بە پێدانی پارە بۆ کڕینی ئەو شتانەی کە پێویستیان پێی بێت.
ئەو زیندانییە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا گوتی: لە کوێ بتوانێت یارمەتی دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵدەدات بێ ئاگا بێت لهوهی روویداوه و زۆر بهختهوهره لهگهڵ زیندانهكان، ههمووان ههوڵی ئهوهدهدهن له ئهلڤێس نزیك ببنهوه.









