بڕیارە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا و گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای نەوت و گاز و بودجە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان بریارە رۆژی دووشەممە شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بچنەوە بەغدا و لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی فیدراڵی کۆببنەوە.
شاندەکە تا کۆتایی هەفتەکە لە بەغدا دەمێننەوە و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی داراییدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە و نەوت و گاز دەکەن.