وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 20 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ی به گوژمه‌ی زیاتر له نۆ ملیار دینار به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگری شارستانی لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی كوردستاندا دابه‌شكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر راسپارده و پاڵپشتی راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 130 كارمه‌ند و شۆفێر دوای ته‌واوكردنی راهێنانیان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی رزگاركردنی تایبه‌تمه‌ند، كه یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان له بواری به‌رگری شارستانی به‌كارده‌هێندرێت، هه‌شت ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تیمی راهێندراو، پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌كرێن”.