ئەنخێل دی ماریای ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان ناچار بووە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بمێنێتەوە، دی ماریا ده‌ڵێت: ئەوان مباپێیان ناچار کرد لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە لەکاتێکدا دەیتوانی بڕوات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان مباپێیان کردە پاڵەوانی ڕەها لە هەمان کاتدا هێز و بەرپرسیارێتییان پێبەخشی بۆ ئەوەی شانبەشانی لیۆنێل مێسی بەردەوام بێت، کە باشترینە لە مێژوودا، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: مباپێ کاروانی وەرزشی نائاسایی هەیە، یاریزانێکی باشە، پێموانییە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتبێت.