ئاشکرای کرد، ئیدارەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەرگای دانوستانی لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری يانةي ڕۆمای ئیتاڵی کردۆتەوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ببێتە جێگرەوەی ڕاهێنەری ئێستای کریستۆف گالتیێر، ماڵپەڕە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆ لەنێوان لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان و مۆرینهۆی ڕاهێنەری پورتوگالیدا کراوە، جەختیشیکردووەتەوە، مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی هەست بە بێزاری دەکات لە ڕەوتی کاروبارەکانی ناو تیپهكهی پایتەختی ڕۆما، ئەمەش وایلێدەکات کراوە بێت بەرامبەری بیرۆکەی جێهێشتنی ئهو یانهیه له هاوینی داهاتوو، سهرچاوهكه لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی پاریس سانجێرمان و مۆرینهۆ هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە، بەبێ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، بهڵام سەرەڕای ئەو پەیوەندییە ئەرێنییەی کە ئەو دووانە کۆدەکاتەوە، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە وا دەکات دانوستانەکان بە ئاسانی بەڕێوە بچن.