خەبات:سولین سلێمان:- هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد عارف چۆپان گۆرانیه‌كی به‌ناوی (ماڵا منێ) بۆ ئیش و ئازاری گه‌لی كورد به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان بڵاو كرده‌وه، کە تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵبه‌ستوان (عیسا بۆتانی) داندراوه و (فارس چۆپان) به ژه‌نینی ئامێری گیتار و كاری تۆماركردن به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌كه كردووه.
عارف چۆپان لە لێدوانێکیدا بۆ خەبات سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی گۆرانییه‌كه گوتی” كه ئه‌و برین و مه‌رگه‌ساته‌ی له جه‌سته‌ی كوردانی ئه‌و هه‌ردوو به‌شه‌ی كوردستان كه‌وت ئه‌وه‌نده به ئازار بوو، زۆر پێی خه‌مبار بووین و ویستمان له رێگه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌وه به كه‌سوكارمان له‌وێ بڵێین ئێمه وه‌كو رۆح و دڵ و ناخ له‌یه‌كتری جیا نین و هه‌میشه هه‌ست به ناخۆشییه‌كانیان ده‌كه‌ین.
هه‌ر هاوارێك له‌وێ هه‌ستێ به‌ر له‌هه‌ر مرۆڤێكی ئه‌و جیهانه ئێمه پێی دڵته‌نگ و خه‌فه‌تبار ده‌بین، بۆیه داوام له هه‌ڵبه‌ستوان (عیسا بۆتانی) كرد ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بكه‌ین وه‌كو هاوخه‌می بۆ ئازیزانمان له باكوور و رۆژئاوا و له‌و رێیه‌وه ده‌ربڕین له‌و كاره‌ساته وێرانكه‌ره‌یه بكه‌ین كه تووشی میلله‌ته‌كه‌مان هات و به هه‌زاران كه‌س له‌ژێر دار و په‌ردووی خانووه‌كانیان گیانیان سپارد و بریندار بوون.