ئەمڕۆ سێشەممە 21/2/2021 ئومێد سەباح، د. ئومێد سەباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، پاش سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ بەغدا وەک شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەڕاینەوە هەولێر.
ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەش داوە: ”لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە کۆ بووینەوە.”
ئەوەیشی ئاشکرا کردووە: ”هەر لەم سەردانەماندا لەگەڵ بەڕێز ئەلینا ڕومانوسکی، باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق، کۆ بووینەوە، لە لایەکی ترەوە لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز عەتوان ئەلعەتوانی کۆ بووینەوە.”
جەختیشی کردووەتەوە: ”گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پرۆژەیاسای بودجە.”