قایمقامی قەزای مەخموور ئاشکرای کرد، لە سنووری مەخموور ژمارەیەک پڕۆژەی جۆراوجۆر کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە کە لە چەندین سێکتەری جیاجیادان، وەکوو ئاو و کارەبا و تەندروستی و سێکتەری دیکە.
ڕزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخموور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاندووه : ”کۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆرمان هەن، ئێستا کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە، کە لە زۆر سێکتەردان، وەکوو ئاو و کارەبا و تەندروستی و سێکتەری دیکە، کە بەشێکیان دراونەتە کۆمپانیا و دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە و بەشێکیشیان دراون بە کۆمپانیا بۆ ئەوەی دەستبەکار بن.”
ڕزگار محەمەد دهڵێ : ”بە سەرمایەی سەرووی هەشت ملیار دینار پڕۆژەمان پێشکەش کردووە کە بەگوژمەی 3 ملیار و600 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوەی دیکەش لەسەر بودجەی حکوومەتی عێراقە، بۆیە بەشێکی پڕۆژەکان دەستی پێ کردووە و بەشێکیشیان خەریکین بۆ ئەوەی بکەونە واری جێبەجێکردنەوە.”