٭ فازیل میرانی
لەم رۆژانەدا و بیست ساڵ لەمەوبەر ئامادەکاریمان دەکرد بۆ چوونە ناو قۆناغێکی نوێ و جیاواز لە عێراق دا، ئێمەی کورد دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بۆ ماوەی دوازدە ساڵ کارمان کرد و ئەو ناوچانەمان بەڕێوەدەبرد، کە ڕزگارمان کردبوون بە هاوکاری ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییەی، کە لە مانگی هەشتی 1990، دوای کۆتایی هاتنی داگیرکردنی کوێت هاتبووەدان.
چەندین لاپەڕەی درەوشاوە و جێگەی ڕەزامەندی و هەندێک لاپەڕەی دیکەمان بەسەردا تێپەڕی هەتا نیسانی 2003، یەکەمین هەڵبژاردنمان لە کوردستان کرد و دەسەڵاتی یاسادانان و حکومەتمان دامەزراند، بەڵام فایلەکانی دوای ڕژێم زۆرێک لە دەسکەوتەکانی عێراقی لە ناو برد، کە ئێمەش بەشێک بووین لێی، دوای ئەوەی هێزێک کۆتایی بە رژێمی پێشوو هێنا، ئەو رژێمەی، کە لە سەردەمی خۆی مافی ملیۆنەها کەسی پێشێلکردبوو و تواناکانی لەناوبردبوون و رێی رزگاری تاک و کۆمەڵی تێکشکاندبوو.
قورسترین ڕۆڵ، کە ئێمە بینیمان ئەو کاتانەبوو، کە هێشتا رژێمی پێشووی عێراق لە دەسەڵات مابوو و دواتریش، کە سەرقاڵی چاککردنەوە و سڕینەوەی ئەو کولتوورە توندوتیژە و چەسپاوە بووین، کە رژێمی پێشوو لە دوای خۆیدا بەجێی هێشتبوو بۆمان، دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک دوای 2003، کۆمەڵێک گروپی جۆراوجۆری نەزان و هەلپەرست سەریانهەڵدا، کە ئەوانیش لەجیاتی دەرکردنی لێبوردن و چاوپۆشین دەستیان کرد بە تۆڵە سەندنەوە و تەقینەوە و تیرۆرکردن.
بارودۆخەکە بووە کێڵگەیەکی تاقیکردنەوە و پێچەوانەکانی. ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە سەیر و زیانبەخشەکانی ناو رایەڵەی نەتەوەیی، کە جیاوازی و کێبەرکێی نێوان هێز و لایەنەکانی نوێ کردەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە پڕاکتیزەکردنی دووبەرەکییەکەی نێوانیان بۆ رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لەناو نانێکی گەرم دا بۆ یەکتری هەڵگرتبێت، چونکە لایەنگەلێک تەنها خۆی بە شیاوی گرتنەدەستی دەسەڵات دەزانی و پێی وابوو رکابەرەکەی بۆ ئەوە نابێت بە زیندوویی بمێنێتەوە. ئەم قەیرانەش هەتا پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی 2003 نیشانەکانی ەدیارکەوتبوون.
سانا نییە لە کەسێکی ئاسایی مەحکومکراوە بگۆڕێیت بۆ دەزگەیەکی فەرمانڕەوایی یان هاوبەشی فەرمانڕەوایێک، بەڵام بۆ بوون بە مۆدێلێکی حوکمڕانی خراپ شتێکی قورس نییە، بەڵکو هۆکارێکە بۆ پشکنینی بیرکردنەوەیەکی زیانلێکەوتوو، کە ئامادەیە بۆ گەیاندنی بەرامبەر بە دەردێکی کوشندە، هەروەها ئاسان نییە لە تاکێکی ئاسایی مەحکومکراوە بگۆڕێیت بۆ حوکمڕانێک یان هاوبەشی لە حوکمڕانیدا، کە بانگەشەی ئەوە دەکات، وەک نمونەی پێشوو، ئۆپۆزسیۆنە زیانبەخشەکە کار لەگەڵ هەموو سیستمێک دەکات، کە دژی ئەو سیستم و یاسا و کردارە کۆنەکانە، بۆیە تۆ دێیت ئەوەی دەتەوێت لە یاسا و کردارەکەدا بە پێچەوانەی بەرنامەی پڕوپاگەندەکە خۆ جیابکەیتەوە.
بیست ساڵی ڕابردوو کەم نین لە ژیانی خەڵکدا، وێرانی بیست ساڵ لە ماوەی ساڵانی 1968 تا 1988 و قەبارەی زیانەکان زۆرن، خوێنێکی زۆر رژاوە بۆ گەیشتن بەم رۆژە و ئەمە بۆ ئەوە بوو ئەو هەموو پارەیە بەفیڕۆ بدرێت و پاساو بۆ پڕوپاگاندەی بێ بنەما بهێنرێتەوە لەجیاتی دەرچوون لە ئەدای گشتگیریی پێشوو و تۆتالیتارێکی پارچە پارچە و پەرتەوازە کراو گەڕان بەدوای کەلێنێک بەر لە جێبەجێکردنی یاسا و ئەمەیە بێلایەنی یاسا؟
من ئەمە دەنووسم بۆ بەرچاوڕوونی، وەک پێشتر ڕوونمان کردووەتەوە و لە کەش و هەوایەکدا کارمان کردووە، کە جارێک بێئاگایی تێکەڵ بکات و جارێک پەیوەندی بە واقیعەوە بپچڕێنێت و سەرلێشێواویی بۆ دووبارە بەرهەم هێنانی مۆدێلە تاوانبارکراوەکانە، کە لە بەردەم دادگای باڵای تاوانەکاندا دەردەکەون.
دووبارە و پەیوەندی نێوان ئەوانەی دەرگاکانی کاولکاری کۆن و نوێیان بۆ عێراق کردۆتەوە ئەوانە پشتیان بە بەخت بەستووە و ئەوەش بۆیان دووبارە نابێتەوە، کە بۆ پێش ئەوان فەراهەم بووبوو، بۆئەوەی دەستدرێژی پێ بکەن.
لە ئەرشیفەکەدا بە هەموو جۆرە نووسراو و بینراو و دەنگییەکانی، کەرەستەکان بۆ هەمووان بەردەستن، هەر کە دەیانخوێننەوە، قسەکان شۆکیان دەکات پێش ئەوەی دەسەڵات بگرنە دەست و کردارەکانی دوای دەسەڵات گرتنەدەست، کە لە بیرکاریدا دەکەوێتە ژێر رکێفی کورتکردنەوە، کە ونبوونی ژمارەیە بە ژمارە یان بۆی هەیە گەورەترین ژمارە بەسەر بچوكترین ژمارە دابەش ببێت.
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی