یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی درێژکردنەوەی گرێبەستی ماتیۆ دارمیان بەرگریکاری یانەکەی ڕاگەیاند، تا ساڵی 2024.
وە لە بەیاننامەکەی یانە ئیتاڵییەکەدا هاتووە، کە هەردوو لایەن گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزان ماتیۆ دارمیان، کە تا 30ی حوزەیرانی 2024 لەگەڵ یانەکە دەمنێنێتەوە.
یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە لە هاوینی 2020 بەشێوەی خواستن لە یانەی پارما پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە کرد، بە بڕی 3.3 ملیۆن یۆرۆ.
دارمیان 91 یاری لەگەڵ ئینتەرمیلان لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا یاری کردووە، 8 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەسهێناوە.