بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتێك بۆ ڕێكخراوی لاوانی سیاسی ئەوروپا لەبارەی ئەردهەژینەكەی باکووری کوردستان و تورکیا و پێداویستیە مرۆییەكان ،فەلاح حەسەن جێگری یەكەمی سەرۆكی لاوانی ئەوروپا،بەنوێنەرایەتی لاوانی ئەوروپا گەیشتە ئیستەنبوڵ و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە کۆبوویەوە ، فەلاح حەسەن دواین زانیاری و ئاماری لەبارەی قوربانی و زیانەكان،هاوكات هاوكاری و پێویستیە خێراكان وەرگرت لەپێناو ئەوەی لە زووترین كاتتدا پێویستە خێراكان بگەیننە ناوچە زیان لێكەوتووەكان.
وەك بڕیارە،فەلاح حەسەن لەگەڵ ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ و د.كەریم كینیك سەرۆكی مانگی سووری توركی كۆببێتەوە بۆ هەمان مەبەست،بەڵكو بتوانن بە هەماهەنگی هاوكاری،پشتیوانی زیانلێكەوتووانی ئەردهەژینەكەی باكووری كوردستان بكەن.
لەلایەكی دیكەوە كارڵۆ كاسپرەین نوێنەرێكی دیكەی سەرۆكایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا،رۆژی یەكشەممە سەردانی زیان لێكەوتووانی ئەردهەژینەكەی رۆژئاوای كوردستان و سوریا دەكات بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك لەبارەی زیانلێكەوتن و پێداویستیە مرۆییەكان.