كه‌ناڵی كوردستان 24 بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك سوتێندرا و به‌رپرسێكی ناوچه‌كه‌ش رایگه‌یاندوه كه باره‌گاكه “به ئه‌نقه‌ست سوتێندراوه”.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نزیك به كاتژمێر 2 باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك، كه “له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چۆڵكراوه”، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه سوتێندرا.
” هه‌رچه‌نده دوای روداوه‌كانی كه‌ركووك باره‌گاكه چۆڵ‌كرابوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كان له‌ناودا مابوون و كاره‌به‌كه‌شیان راگرتبوو، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوتانه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه نه‌بوه‌و كاره‌كه ده‌ستێكی له پشته‌وه‌یه و به ئه‌نقه‌ست سوتێندراوه”، كادرێكی ناوچه‌ی پارتیپ به‌ناوی كاوه شوانی وای به كه‌ناڵه‌كه وتوه.
كادره‌كه‌ی پارتی وتیشی: “هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك و سوتاندنی باره‌گاكه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه”.