سوورە مەرگەیی
هەندێ کەس و دەستە و گرووپ بڕیاریان داوە دژایەتی کردنی پارتی کاری لە پێشنەیان بێ، ئەگەر ئەو دژایەتی کردنەی پارتی بە زەرەری کورد و سوود و قازانجی دوژمنانی کورد و داگیرکارانی کوردستانیش تەواو ببێ، ئەوەش کوردی بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردووە، بەرەی کوردایەتی کە پارتی رابەرایەتی دەکات و، بەرەی دژە کوردایەتیش کە دوژمنانی کورد و داگیرکارانی کوردستان لە رێگەی کەس و دەستە و گرووپە دژە پارتییەکان رابەرایەتی دەکەن.
لێرەوە بەڵێن بەو کەس و دەستە و گرووپانە دەدەم، بەو مەرجانەی خوارەوە لەوان توندتر و رژدتر دژایەتی پارتی بکەم:ــ
١ــ لە پارتی کوردانەتر بەرگری لە دەستکەوتەکان و ماف ئازادیەکانی کورد بکەن.
٢ ــ خۆیان بە جێگرەوەی پارتی بزانن، نەک حەشدی شەعبی بکەنە جێگرەوە و فریادڕەسی کورد.
٣ــ کوردبوون و کوردایەتی پێش حزبیبوون و حزبایەتی بخەن.
٤ــ بە ئاخافتنی کوردایەتی و ئامانجی نەتەوەیی و نیشتیمانی دوژمنان بدوینن، نەک وەک ئێستا بە گەڕەلاوژەی سیاسی و ئامانجی دەستکەوتی کەسی و حزبی.