ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به 130 هه‌زار دیناری عێراقی جێگیربكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاری ئه‌نجوومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی په‌سه‌ندكرد بۆ هه‌مواركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، كه بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر 1300 دینار ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، له‌مه‌ودوا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دیناری عێراقی له بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌فرۆشرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی له كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه، به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق ناجێگیره و نرخی دۆلار به‌رزترین نرخی له‌مێژوودا تۆماركرد كه نرخی سه‌د دۆلار گه‌یشته 178 هه‌زار دینار.