کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ەممە 30ـی 01ـی 2023 ڕایگەیاند، نزیکەی 100 خێزانی ئێزیدی گەڕێنراونەتەوە زێدی خۆیان.
لە ڕاگەیەنراوێک کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: بە پاڵپشتیی دارایی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی 100 خێزانی ئێزیدی توانیان کەمپی ئاوارەکان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە قەحتانیەی سەر بە قەزای شنگال.
ڕاشیگەیاند: ئەم پاڵپشتیەی حکوومەتی ئەمریکا یارمەتیدەر بوو لە دابینکردنی پارەی کاش و نۆژەنکردنەوەی ماڵەکانیان.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە هێشتا نزیکەی 400 خێزانی دیکەی ئێزیدی نیشتەجێی کامپەکەن کە کاتی خۆی لە دەستی داعش هەڵهاتوون.