
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاماری ئه‌و نووسراوانه ده‌خاته ڕوو كه له ماوه‌ی ساڵی 2022 پێی گه‌یشتوون و كاری له‌سه‌ر كردوون، هەر لەو ڕوانگەیەوە بەڵێن به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌دات كه به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنیان و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە: له ساڵی 2022 بۆ ڕاییكردن و واژۆكردنی مامه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆی گشتیی ئه‌و نووسراوانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران 24 هەزار و 425 نووسراو بووه.
جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌ر نووسراوێك كه ئاراسته‌ی ده‌كرێت ڕێكاره كارگێڕی و یاساییه‌كان ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ده‌رفه‌تدا واژۆ بكرێن.”
ڕوونیش کراوەتەوە: ”له ماوه‌ی ساڵی 2022دا له كۆی 24 هەزار و 425 نووسراوی گه‌یشتوو توانراوه له ڕووی كارگێڕی و یاساییه‌وه كاری پێویست بۆ 23 هەزار و 535 نووسراو بكرێت و ته‌واو بكرێن، كه ئه‌مه‌یش ده‌كاته ڕێژه‌ی 96%ی ئه‌و نووسراوانه‌ی هاتوون. هه‌روه‌ها ئه‌و نووسراوانه‌ی كه تا ئێستا ته‌واو نه‌بوون و به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت ته‌نیا 890 نووسراوی هاتووه، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 4% و دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دڵنیایی ده‌دات له جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوانه‌ی ده‌گه‌ن به گوێره‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان.”