خەبات: رۆشنا عەلی:- قوتابییەك بە هۆی نەخۆشكەوتنی لە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی خوێندن 2022-2023 ناتوانێت لە دوو تاقیكردنەوەی كۆتایی كە دەكەوتنە رۆژانی 22-24 ی مانگی 12 ئەنجامبدات ، بەڵام دواتر لەناو نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەكە دوبارە دەكاتەوە ، قوتابی (توانا سابیر) لە پۆلی ١١ی ئامادەیی تاقیكردنەوەی هەردووبابەتی (پەروەردەی ئیسلامی و فیزیا)ی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدا، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە وەك یەكەم حاڵەتی نەخۆشی قوتابی لە كاتی تاقیكردنەوەدا رێكارەكانی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكەیان جێبەجێكرد ، لاپەرەی پەروەردە راپۆرتێكی لەم بارەیەوە ئامادە كردووە:

*ئەم حاڵەتە لەپەروەردەی كۆیە یەكەم حاڵەتە و پێشتر نەبووە، لە لێدوانێكی تایبەت بە رۆژنامەی خەبات شەهێن عوسمان بەرێوەبەری پەروەردەی كۆیە بۆ لاپەڕەی پەروەردە گوتی : ئێمە پێشترخوێندكارمان هەبووە ئەو نەخۆشییەی هەبووە ، بەڵام لەناو تاقیكردنەوەكان نەبووە بۆ ئێمە یەكەم حاڵەتە.

*دەربارەی ئەوەشی كە ئایا قوتابییەكە خۆی ئەو داوایەی هەبووە مامۆستا شەهێن عوسمان گوتی: ئەو لە ناو تاقیكردنەوەكانی 22ی مانگ و 24 ی مانگ فریا نەكەوت تاقیكردنەوەبكات و كتوپڕ نەخۆش كەوت، دكتۆرداغڵی نەخۆشخانەی كرد، كەوتە سەر چارەسەر، تەنها دوو تاقیكردنەوەی مابوو ئەوانی دیكەی كردبوو، دوای پشوو لە هەفتەی دووەمەوە تاقیكردنەوەكانی ئەو قوتابیانە دەكرێتەوە كە مۆڵەت بوون، بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە ئەو قوتابییە لەبەر ئەوەی باوكی سەردانی كردین بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەكەی پێ‌ بكەینەوە ئێمەش دەسەڵاتی ئەوەمان نەبوو لەبەر ئەوەی تاقیكردنەوە كە لە دەرەوەی قوتابخانە بوو من جەنابی وەزیرم ئاگادار كردەوە كە حاڵەتێكی لەو جۆرە هەیە دكتۆرەكەی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە قوتابییەكە هەردوو كتێبەكەی لە رۆژی داغڵبوونی لە نەخۆشخانەوە لەگەڵ خۆی بردووەو لەژێر چارەسەردا وانەی دەخوێند و خەمی گەورەشی ئەوە بووە كەلەو دوو بابەتە تاقیكردنەوەكەی بكات.

دەربارەی نمرەكانیشی لە هەردوو تاقیكردنەوەكە بەرێوەبەری پەروەردەی كۆیە گوتی : نمرەكانی یەكێكیان 82 و ئەوی تر 70 بوو بە پێی رێنماییش لە كاتی یاسایی خۆی تاقیكردنەوەكەی ئەنجامدا ئەوە بوو وەزیر بڕیاری دا بە سەرپەرشتی خۆم و بەرێوەبەری ئەزموونەكان و لیژنەی تاقیكردنەوە لە بەرێوەبەرو دوو مامۆستا چوینە نەخۆشخانە ی هیوا تەنها جیاوازییەكە ئەوەبوو لە ناو پۆلی خۆی نەبوو، بە هەمان رێكارەكانی تاقیكردنەوەی ئاسایی من دەستخۆشی لە وەزیری پەروەردە دەكەم ئەگەر ئەو فەرمانی نەكردایە قوتابییەكە نەیدەتوانی تاقیكردنەوەكە ئەنجام بدات.

دەربارەی ئەوەشی كە ئایا هەستی قوتابییەكە چۆن بووكاتێك تاقیكردنەوەی ئەنجام دەدا مامۆستا شەهێن گوتی: لە راستیدا ئەو قوتابییە بەجۆرێك گەشابۆوە كە هەستی بە ئاسوو دەیی و ئارامی دەكرد، دوای كۆتایی تاقیكردنەوەكەش وتی ئێستا زۆر دڵخۆش و ئاسوودەم ئەو خەمەی هەم بوو نەما.