سیامند سێلکی
وه‌کو کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر بڕیاره ناده‌ستوریه‌کانی دادگای به‌ناو فیدرالی دژی کورد ،خه‌لکێک داوا له‌پارتی ده‌کات که له‌پروسه‌ی سیاسی عێراق بکشێته‌وه ! هه‌لبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌م داوایه له‌پارتی ده‌که‌ن دوو به‌شن و له‌دوو ڕوانگه‌ی ته‌واو جیاوازه‌وه داواکه‌یان ده‌خه‌نه ڕوو .به‌شی یه‌که‌میان ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتین و له‌دلسۆزیه‌وه بۆ حزبه‌که‌یان ئه‌م داوایه ده‌که‌ن و پێیان وایه له‌م بارودۆخه‌دا بژارده‌ی کشانه‌وه له‌پروسه‌ی سیاسی باشترین بژارده‌یه . به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش ئه‌و خه‌لکانه‌ن که تا سه‌ر ئێسقان دژی پارتین و پێێان وایه بڕیاره‌کان چ ئه‌وه‌ی ئێستا‌و چ ئه‌وانه‌ی پێشتر خزمه‌ت به‌ئامانجی هاوبه‌شی ئه‌وان و ناحه‌زانی کورد ده‌که‌ن (که لاواز کردنی قه‌واره‌ی فیدرالی و حکومه‌تی هه‌رێمه) بویه به‌ئاشکرا پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و بڕیارانه ده‌ربڕیوه‌و له‌ڕێگای لێکدانه‌وه‌ی نائه‌قلانی و نالوژیکیش هه‌ولیانداوه قه‌ناعه‌ت به‌خه‌لکی کوردستان بێنن که بڕیاره‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندان!
بێ گومان ئه‌م به‌شه خوشیان بڕوایان به‌قسه‌کانیان نیه‌و زۆر باشیش ئه‌و راستیه ده‌زانن که بڕیاره‌کان سیاسین و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌جێندایه‌کی دۆژمنکارانه‌دا دژی کورد جێبه‌جێ ده‌کرێن . به‌لام له‌پێناو به‌لاڕێدا بردنی خه‌لک و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ناڕاست داوای کشانه‌وه‌ی پروسه‌ی سیاسی ئاراسته‌ی پارتی ده‌که‌ن و ده‌لێن: ئه‌گه‌ر هه‌لۆێستی پارتی له‌باره‌ی ڕه‌د کردنه‌وه‌ی بڕیاره‌کان هه‌لۆیستێکی جدی و راستگویانه‌یه ، با له‌پروسه‌ی سیاسی بکشێته‌وه !
بێ گومان کشانه‌وه له‌پروسه‌ی سیاسی عێراق کاتێک ڕاست و دروسته‌و ده‌بێته بژارده‌یه‌کی ئه‌قلانی که بژارده‌ی هه‌موو کورد بێت و هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کان کوده‌نگیان له‌سه‌ر هه‌بێت و پێکه‌وه وه‌کو هه‌لۆیستێکی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع پراکتیزه‌ی بکه‌ن. به‌لام ئایا ئه‌مه له‌لایه‌نه کوردیه‌کان چاوەڕێ ده‌کرێت و قابلی ئه‌وه‌یه ببێته واقع ؟! ڕوونه به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و هه‌لۆێسته‌ی هه‌ندێ هێزی کوردستانی له‌ئاست بڕیاره‌کانی دادگادا هه‌یانه . ئه‌مه له‌مه‌حال مه‌حالتره‌و نه‌له‌ئێستاداو نه‌له‌داهاتووشدا ڕوونادات!
که‌واته کشانه‌وه‌ی پارتی به‌ته‌نیا بژارده‌یه‌کی ئه‌قلانی نیه‌و دووباره کردنه‌وه‌ی سناریوی سالی (1974) ئه‌و کات که سه‌رده‌می ڕێککه‌وتنی یازده‌ی ئازاری نێوان شۆڕشی ئه‌یلول و حکومه‌تی عێراق بوو . رێک وه‌کو ئێستا به‌غدا له‌به‌لێنه‌کانی له‌باره‌ی رێککه‌وتنه‌که پاشگه‌ز بویه‌وه . پارتی له‌پێناو به‌گری کردن له‌خواسته نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد به‌گشتی و سه‌لماندنی کوردستانیه‌تی که‌رکوک به‌غداو شاره‌کانی به‌جێ هێشت و درێژه‌ی به‌شۆڕشدا.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێکی کورد له‌به‌غدا جاشایه‌تیان هه‌لبژاردو به‌ناوی پارتی شۆڕشگێری کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌کو دوو هێزی کارتوونی به‌ده‌ست به‌عسه‌وه مانه‌وه، به‌عس و سه‌دام بۆ خۆل کردنه چاوی خه‌لک و فێل کردن له‌جیهانی ده‌ره‌وه ئه‌و تاقم و گروپانه‌ی به‌کار هێناو ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد گوایه مافی ئۆتۆنومی به‌کورد داوه‌و ئه‌مانه‌ش نوێنه‌ری کوردن و پێی ڕازین! بێ گومان واقعی ئێستا له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌گه‌ل ئه‌و کات جیاوازه، بویه بڕیاری پارتی و بارزانی نه‌مر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ به‌رگری و مقاومه‌ت بڕیارێکی زۆر راست و دروست بوو.
به‌لام ئه‌گه‌ر ئێستا پارتی به‌ته‌نیا بڕیاری کشانه‌وه له‌به‌غدا بدات (که دلنیام له‌سایه‌ی سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک بارزانی بڕیارێکی وه‌ها نادات ) جگه له‌خۆ کوژی چیتر نیه، چونکه له‌و حاله‌ته‌دا شوفینی و مه‌زهه‌بیه‌کانی به‌غدا به‌هاوکاری هاوبه‌شه کورده‌کانیان پارتی به‌هه‌لگه‌ڕانه‌وه له‌یاساو ده‌ستور تاوانبار ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر بوشیان بچێته سه‌ر دوور نیه چالاکی سیاسیش لێی قه‌ده‌غه بکه‌ن، هاوبه‌شه کورده‌کانیشیان به‌هێمنی له‌به‌غدا پال ده‌ده‌نه‌وه‌و وه‌کو هه‌ردوو پارته کارتونیه‌که‌ی سه‌رده‌می سه‌دام ده‌ست له‌هه‌موو مافه‌کانی کورد هه‌لده‌گرن و به‌فیدرالیه‌تی پارێزگاکان و بگره که‌متریش رازی ده‌بن، به‌لام هه‌ر وه‌ک له‌سه‌روه ئاماژه‌م پێداوه له‌سایه‌ی سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک بارزانیدا ، پارتی هه‌رگیز بڕیارێکی وه‌ها نادات، به‌لکو له‌ڕێگای پیاده‌کردنی سیاسه‌تێکی واقعی و حه‌کیمانه‌وه ئه‌م پیلانه‌ش وه‌کو پیلانه‌کانی ڕابوردو بێ ئه‌نجام ده‌کات و له‌سه‌ر ئاستی دونیا‌و ناوچه‌که‌ش کار بۆ به‌هێز کردنی قه‌واره‌ی فیدرالی و گارانتی کردنی خواسته نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد ده‌کات.