سوورە مەرگەیی
دوای بڕیارەکەی دادگای بە شیعەکراوی بەغدا بۆ نەناردنی بڕی (٤٠٠) ملیار دینارەکە بۆ هەرێم، سەرۆک بارزانی وەک پیشەی کوردانەی خۆی هاتە دەنگ و دادگای بە شیعەکراوی بەغدای بە دادگا (محکمە ثورە)ی رژێمی بەعس و سەددام حوسێن ناوبرد، بریاری دادگا (محکمە ثورە)کەی بەغدا و هەڵوێستە کوردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئێمەی بەرەی کوردایەتی و ئەوانی ئەوانی عێراقچی و خوازیارانی سیستەمێکی هاوشێوەی (بەغا) چاوەڕوانکراو بوو، ئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو گەمژەیی مەحموود رەازا بوو، کە هەڵوێستێکی دوژمنکارانەی دادگا (محکمە ثورە)و هەڵویستی کوردانەی سەرۆک بارزانی بە مەترسی درووستکردنی تەشەنوج ناو ناوبەرێ، لێرەوە بە پێویستی دەزامن بە مەحمود رەزا و هاودید و هاوبۆچوونەکانی بڵێم:ــ
بڕینی بودجەی حکومەتی هەرێم و مووچەی خەڵکی کوردستانیش تەشەنوج بوو؟؟؟
١٦ی ئۆکتۆبەر و ژێرپێ خستنی ئاڵای کوردستانیش تەشەنوج بوو؟؟؟؟
هێنانەوەی عەرەبی هاوردە و دەرکرنی جوتیارانی کوردیش لەسەر مڵک و ماڵی خۆیان تەشەنوج بوو؟
درۆنباران کرنی چەند ناوچەیەکی دەوروبەری هەولێریش تەشەنوج بوو، هەڕشە بەردەوامەکانی حەشدی شەعبی بۆ نەهێشتنی حکومەتی هەرێم و هاتنەوەیان بۆ هەولێر و سلێمانی و دهۆک و زۆر دوژمنکاری تری بەغدا هەر تەشەنوج بوون؟ لێرەوە بە مەحمود رەزا دەڵێم: کەواتە ئەنفالی کردنی خەڵکی کوردستان و کیمیاباران کردنی هەڵەبجەش ئەو تەشەنوجە بوو، کە بە هۆی بردنی سوپای پاسداران بە پێشرەوی و چاوساغی ئامۆزاکەت بۆ کەرکوک و هەڵەبجە بران.