سیامند سێلکی
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوریه‌ی، که دوێنێ له‌دادگای به‌ناو فیدراڵیدا بۆ برسیکردنی کوردستانیان ده‌ر کرا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو کوردستان ته‌نها سه‌رۆک بارزانی هاته ده‌نگ و له‌هه‌لوێستێکی ڕوون و مه‌ردانه‌دا بڕیاره‌که‌ی شه‌رمه‌زار کرد، دووپاتیشی کرده‌وه، که بڕیاره‌که ده‌رحه‌قی خه‌ڵکی کوردستان هاوشێوه‌ی بڕیاره‌کانی محکمە سەورەی به‌عس بڕیارێکی زاڵمانه‌یه و دژی گیانی پێکه‌وه‌ژیان و هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌شه، که به‌غدای دوای سه‌دام ئیدعای بۆ ده‌کات.
هه‌ڵبه‌ت پێشتریش له‌ئاست ئه‌و بڕیارانه‌ی که به‌هه‌مان نه‌فه‌س له‌و دادگایه‌وه دژی کورد ده‌رکراون، ته‌نها سه‌رۆک بارزانی و پارتی وه‌ده‌نگ هاتوون و به‌رگریان له‌به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان کردووه.
باقی هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کانی دیکه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌حکوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌شدارن و ڕۆڵیان هه‌یه، هه‌لوێستیان له‌م باره‌وه ته‌واو جیاواز بوو، به‌ئاشکرا پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و بڕیارانه ده‌ربڕی، بۆ به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵکیش به‌نه‌فه‌سێکی پوپۆلیستانه‌و دوور له‌لۆژیکی ئه‌قڵانیه‌ت، لێکدانه‌ویان بۆ بڕیاره‌کان کرد و هه‌وڵیان دا ئه‌و قه‌ناعه‌ته لایان دروست بکه‌ن، که ئه‌و بڕیاره پڕ له‌دوژمنکارییانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندان!
بێ گومان ئه‌م جیاوازییه له‌هه‌لوێسته‌کاندا به‌رامبه‌ر بڕیاره‌کانی دادگای به‌ناو فیدراڵی، له‌و سونگه‌وه‌یه که خه‌می سه‌رۆک بارزانی و پارتی، خه‌می خه‌ڵک و خاکی کوردستانه، خه‌می ئه‌وه‌یانه قه‌واره‌ی فیدراڵی و مافه ده‌ستورییه‌کان کورد پارێزراوبن.
له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌کانی دیکه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیان خه‌می ئه‌وه‌یانه له‌ڕێگای دژایه‌تیکردنی حکوومه‌تی هه‌رێم دڵی داگیرکه‌رانی کوردستان له‌خۆیان رازی بکه‌ن و متمانه‌یان به‌ده‌ست بێنن.