وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، لیستێكی دیكە بە ناوی ئەو گیراو و زیندانە سیاسییانە بڵاو دەكاتەوە، كە منحە (مووچە)ی بەردەوامیان پێ دەدرێ و ئاگاداریشیان دەكاتەوە، كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن، بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە راگەیاندراوێكیدا ئەو گیراو و زیندانە سیاسییانە ئاگادار دەكاتەوە، كە پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن و هاتووە: ”ئاماژە بە فەرمانی وەزاریی ژمارە (۱۸۹) لە رێکەوتی ۲٤ی ۱ی۲۰۲۳، تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٤۹٦) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، کە هیچ مووچەی دیكەیان نییە، بەپێی یاسای چاکسازی، وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن، بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.“

لە راگەیاندراوەكەیدا، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان چەند خاڵێكی بۆ خستوونەتە روو، كە پێویستە لەبەرچاوی بگرن و تیایدا هاتووە: ”ئەو بەڕێزانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شاهید هەیە، بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن، دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانک بکەن.“

هەرچی سەبارەت بەو زیندانییە سیاسییانەیە، كە کۆچی دواییان کردووە، داوای لە وارسەكانیان كردووە، كە: ”وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینیی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.“

بەڵام سەبارەت بەوانەی مووچەی دیكەیان هەیە و ناویان لە لیستەكەدا هاتووە، رایدەگەیەنێ: ”ئەوانەی لە لیستەكەدا ناویان هاتووە و مووچەى دیكەيان هەيه، لە ماوەی یەک مانگدا بەڕێوەبەرایەتیی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان ئاگادار بكەنەوە، كە منحەى زيندانیى سياسى وەرناگرن و مووچەکەی دیكەیان هەڵدەبژێرن.“

پێشتر عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەو كەسانەی ناویان لە لیستی گیراو و زیندانە سیاسییەكاندا هەیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای تەواوكردنی رێكارەكان و رەچاوكردنی خاڵەكان، مووچە بەو کەسانە دەدرێت، کە ناویان له لیستەکاندایه.“

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.