ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوی هەولێردا، 100 دۆلار بە 162 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت؛ هەروەها 4 ملیۆن 200 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکییە.

رۆژی چوارشەممە 25-01-2023 کاژێر 09:45ـی بەیانی، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 162 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.”

دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق 77 ملیۆن و 274 هەزار و 679 دۆلاری خستەبازاڕەوە. حاجی سابیر دەڵێت: “ئەگەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر 120 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە، ئەوە کاریگەریی لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەبێت.”