سیامند سێلکی
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌رشیفی میدیاکان، زۆر به‌ڕوونی هه‌ست به‌و ڕاستیه ده‌که‌ین، که به‌ئامانج گرتنی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایان یه‌کێتی و هاوئاوازه‌کانیه‌وه، نه‌دوور نه‌نزیک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و ڕاستکردنه‌وه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردن نیه، وه‌کو ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی ئیدعای بۆ ده‌کات. به‌ڵکو جێبه‌جێکردنی پیلانی موخابراتی ئه‌قلیمیه له‌لایان یه‌کێتی و هاوئاوازه‌کانیه‌وه.
بێ گومان زۆر له‌مێژنیه‌و به‌باشی دێته بیرمان، دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی(2018) ی په‌رله‌مانی کوردستان، که پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی هێنا، ناوی کاک مه‌سرور بارزانی وه‌کو به‌ربژێری پارتی بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت ئاشکرا کرا. دوای چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م، میدیا فه‌رمی و سێبه‌ره‌کانی یه‌کێتی و ئیسلامی سیاسی، له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌و پلانێکی داڕێژراودا، هێرشێکی فراوانی ئیعلامیان دژی مه‌سرور بارزانی ده‌ست پێ‌کرد، هێرشه ئیعلامیه‌که هێنده چڕ‌و فراوان بوو، میدیای حزب الله‌ی لوبنانی و هه‌ندێ لایه‌نی عێراقیش به‌شداریان تێدا کرد! ئه‌و تۆمه‌ت و بوختانانه‌ی له‌و میدیایانه‌دا ئاراسته‌ی کاک مه‌سرور ده‌کران و ئێستاش به‌رده‌وامن، سه‌رچاوه‌یان یه‌ک شوێن بوو، ئه‌ویش موخابراتی داگیرکه‌رانی کوردستانه. هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند خاڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه، که به‌کورتی له‌خواره‌وه ده‌ست نیشانیان ده‌که‌ین:
یه‌که‌م: ئه‌و کاته‌ی کاک مه‌سرور سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بوو، زۆر سه‌رکه‌توانه ئه‌رکی خۆی به‌جێ گه‌یاند. کوردستانی له‌ناو ده‌ریایه‌ک ئاگردا وه‌کو دوورگه‌یه‌کی ئارام پاراست. ده‌یان تۆڕی تیرۆرستی سه‌ر به‌موخابراتی ئه‌قلیمی له‌ناو برد. ڕێگای نه‌ده‌دا کوردستان ببێته مه‌یدانی ته‌ڕاتێنی موخابراتی ئه‌قلیمی.
دووه‌م: له شه‌ڕی داعشدا وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌یدانی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی له‌پاراستنی کوردستان و تێکشکاندنی داعشدا هەبوو.
سێیه‌م: له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی داعشدا وه‌کو سیاسه‌تڤانێکی ژیر و به‌توانا
سه‌ردانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپای کرد و له‌ناوه‌نده‌ی سیاسی و میدیا جیهانیه‌کاندا، زۆر لێزانانه‌و به‌شێوازێکی واقعی، لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش کرد‌و دوپاتی کرده‌وه، که داعش ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان. به‌م ڕێگا و به پشتیوانی پێگه‌ی به‌هێزی سه‌رۆک بارزانی، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کورد له‌باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دابین کرد.
چواره‌م: له‌گفتوگۆ و دانوستاندنه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌میشه داکۆکیکارێکی به‌هێز و سه‌رسه‌خت بووه، له به‌رگریکردن له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد، هه‌رگیز ڕێگای نه‌داوه بچووکترین سازشیان له‌سه‌ر بکرێت.
پێنجه‌م: ڕۆڵێکی گرنگ و کارای له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هەبوو. ته‌نانه‌ت داگیرکه‌رانی کوردستان پێیان وایه مه‌سرور بارزانی ئه‌ندازیاری ڕیفراندۆم بووه.
شه‌شه‌م: جگه له‌وه‌ی که خاوه‌نی هزری نه‌ته‌وه‌ییه، وه‌کو سیاسه‌تڤانێکی ژیر و واقعی، هه‌میشه له‌کار کردندا جدی و ڕاشکاو و راستگۆیه. دژی گه‌نده‌ڵی و واسته و واسته‌کاری و ڕۆتینیاته، هه‌میشه کاری بۆ سه‌روه‌رکردنی یاسا و به‌دامه‌زراوه‌کردنی داموده‌زگاکانی حوکمڕانی کردووه، بڕوایه‌کی به‌هێزی بە گیانی لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و بنه‌ماکانی دیموکراسی و ئازادی بیڕوڕا هه‌یه، به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه ئه‌و به‌ها به‌رزانه جێگیر و پارێزراوبن ….هتد.
هه‌بوونی ئه‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییانه له که‌سایه‌تی کاک مه‌سروردا، بوونه هۆی ئه‌وه، که دوژمنانی کورد دژی ئه‌وه‌بن کاک مه‌سرور پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حکوومه‌ت وه‌ر بگرێت. بۆیه هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شکه‌ست به کاک مه‌سرور بێنن، به‌هاوکاری یه‌کێتی و ئیسلامی سیاسی پیلانێکی فراوانیان دژی کاک مه‌سرور خسته واری جێبه‌جێ کردن، هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه، هه‌ڵبه‌ت پیلانه‌که ته‌نها له ڕاگەیاندنه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌وڵیانداوه له‌ڕێگای یه‌کێتی و ئیسلامی سیاسی و هه‌ندێ هێزی شیعه‌وه، له‌زۆر بواری دیکه‌شدا پیلانه‌که‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن.
وه‌کو درێژه‌دان به‌گه‌مارۆی ئابووری و ده‌رکردنی بڕیاری ناده‌ستووری له دادگای فیدراڵی و هاندانی پەکەکە، بۆ گێره‌شێوێنی و تێکدانی دۆخی ئه‌منی و سازکردنی خۆپیشاندان به‌ناوی به‌رگریکردن له مافی خه‌ڵک و موشه‌کباران کردنی پایه‌ته‌ختی کوردستان هتد. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو پیلانگێڕیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییانه. کاک مه‌سرور بارزانی توانی له ڕێگای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی چاکسازییه‌وه، هه‌نگاوی مه‌زن و کرداریی، به‌ئاراسته‌ی سه‌روه‌رکردنی یاسا و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی بهاوژێت، ته‌نانه‌ت توانی سیاسه‌تی برسیکردن، به‌ته‌واوی تێک بشکێنێت و دۆخی ئابووری کوردستان ئاسایی بکاته‌وه.