خەبات: ڕەمزی میرەكانی:- ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، بووە پاشای ئینستاگرام، دوای ئەوەی پۆستەكەی لەسەر مۆندیالی 2022، بە پێش وێنەی هێلكە بەناوبانگەكە كەوت و ژمارەی لایكەكانی ئەوی تێپەڕاند، مێسی، لە مۆندیالی قەتەڕدا، ئاهەنگی بەدەستهێنانی ناسناوەكەی گێڕا، بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی لە كاتی بەرزكردنەوەی جامی جیهانی، وێنەكەش كاردانەوەیەكی خەیاڵی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی لە ماوەی كەمتر لە 48 كاتژمێردا زیاتر لە 57 ملیۆن كەس بەدڵیان بوو.
لیۆ، لەسەر وێنەكە نووسیویەتی: زۆرجار خەونم پێیەوە بینیووە، ئەوەندە حەزم لێی بووە باوەڕم پێی نییە.. زۆر سوپاس بۆ خێزانەكەم و بۆ هەموو ئەوانەی پشتگیریم دەكەن و هەموو ئەوانەی باوەڕیان پێمان هەبوو.. ئێمە جارێكی تر نیشانمان دا، ئەرجەنتینییەكان كاتێك پێكەوە شەڕ دەكەین و یەكدەگرین، دەتوانین ئەو شتە بەدەست بهێنین كە بەنیاز بووین بیكەین.
بۆ ئەنجامدانی، شایستەیی سەر بەم كۆمەڵەیەیە، كە لە سەرووی تاكەكانەوە دێت، ئەوە هێزی هەمووانە، ئەوانەی بۆ هەمان خەون تێدەكۆشن، كە خەونی هەموو ئەرجەنتینییەكانیش بوو.. ئێمە ئەوەمان كرد!!!” بەم شێوەیە پۆستەكەی مێسی، وێنە بەناوبانگەكەی هێلكەی تێپەڕاند، كە نزیكەی 56 ملیۆن لایكی بەدەست هێناوە، لەو كاتەوەی بۆ یەكەمجار لە مانگی یەكی ساڵی 2019دا بڵاوكرایەوە.